ھەواڵ زەڕایەن … کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد 20/10/2019 0 ف + ف - بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور لەلایەن چەند مامۆستا و چالاکوانی خۆبەخش و ڕۆژنامەنووسانەوە کەمپینێکی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا ، کەمپینەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت ،لە کەمپینەکەدا خۆراکە وشکەمەنیاکان و جل و بەرگ و پێداویستی منداڵانە وەک شێر و دایبی و پێداویستی ماڵ کۆدەکرێتەوە ، جیگای گەمپینەکە لە ناو بازاری زەڕایەنە جێگای تازەکەی بەقاڵەکان ، سەرپەرشتیارانی کەمپینەکە داواکاربوون لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا سەرجەم هاوڵاتیانەی کە هەستی کوردایەتی و مرۆڤانەیان هەیە لە قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا بە گڕوتینەوە لە گەڵیانبن هاوکاریەکانیان پێ بگەتەنن. Author Follow Me بابەتەکانی تر پێشتر بەشێک لەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان لە باخچەی منداڵانی حوکمی داناوە لە قەزای شارەزوور ناڕازین لە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە دواتر سبەینێ لە قەزای شارەزوور کۆنفرانسێکی کشتوکاڵی بەڕێووەدەچێت . لێدوان بنوسە!. وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵامپۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە * ناو، پۆستی ئەلیکترۆنی و ماڵپەڕەکەم پاشەکەوتبکە لەم وێبگەڕە بۆ جاری داهاتوو کاتێک تێبینیم نووسی. Captcha * تکایە ئەم نوسینە بنوسەرەوە: شیکاری بکە + 49 = 57