Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
زانیاری

زیانەکانی فەیسبووک

12/08/2022
0

ئالودەبوون

زۆرجار وشەی ئالودەبوون بۆ جگەرە یان قاوە بەكاردێت، لەم دواییانەدا ئەم وشەیە بەكاردەهێنرێت بۆ ماڵپەڕەكانی سۆشیال میدیا كە فەیسبووك یەكێكە لەوانە، ئالوودەبوون بە فەیسبووك بووە بە دیاردەیەكی باو كە سەرنجی زۆربەی ڕۆژنامە و میدیاكانی ڕاكێشاوە، كە تەنانەت گەشتووە بەو ڕادەیەی كە ڕێكاری تایبەت بگیرێتەبەر بۆ دووركەوتنەوە لە فەیسبووك. هەروەها لە توێژینەوەیەكدا كە تێیدا یرسیار لە كۆمەڵێك كەس كراوە كە حەز بە كردنی چی دەكەن، زۆربەی وەڵامەكان گەڕان بووە بە ناو فەیسبووكدا.

كەمبوونەوەی ڕازیبوونمان بە ژیانمان

بەكارهێنانی فەیسبووك لای هەندێك كەس دەبێتە هۆی هەستكردن بەوەی كە ژیانیان خۆش نییە وەك ئەو كەسانەی لە فەیسبووكدا هەن، چونكە سروشتی كەسەكان وایە كە ژیانی خۆیان بەراورد دەكەن بە ژیانی كەسانی تر و بە پێی ژیانی ئەوان باشی و خراپی ژیانیان دیاری دەكەن، هەروەها زۆر گەڕان لە فەیسبووكدا دەبێتە هۆی بینینی بڵاوكراوەكانی كەسانی تر، وەك بینینی كەسێك كە خواردنێكی شاهانە دەخوات یان بڵاوكراوەیەك كە كەسێك دیارییەكی وەرگرتووە لە كۆمپانیایەكی بەناوبانگ، كە بینینی ئەم جۆرە بڵاوكراوانە دەبێتە هۆی دروستكردنی هەستێك لە لای كەسەكان كە ژیانێكی بێمانا و نادادپەروەریان هەیە.

هەروەها زۆر بەكارهێنانی فەیسبووك دەبێتە هۆی ڕازی نەبوونی كەسەكان بە شێوەیان، كە زانایان هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ بەراوردكردنی لاشەو جەستەی خۆیان بە كەسانی دیكە كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دەروونی كەسەكە و دروستبوونی كێشە و ناڕێكی لە خواردنیاندا بەبۆنەی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی لەشێكی جوان و ڕێك.

كەمخەوی

خەو لەگەڵ تەندروستی مێشك پەیوەندییەكی بەهێزیان بەیەكەوە هەیە، بۆیە كەمخەوی دەبێتە هۆی لاوازی مێشك بەتایبەتی لە منداڵ و گەنجەكاندا، چونكە كاتی خەو ئەو كاتەیە كە مێشك تێیدا گەشەدەكات، گەشەكردنی مێشك تا تەمەنی بیست بۆ سی ساڵی بەردەوام دەبێت، لە چەندین لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە بەكارهێنانی سۆشیال میدیاكان بەتایبەتی فەیسبووك دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خەو و كوالیتییەكەی، بەتایبەتی گەر پێش خەو بەكاربهێنرێت، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕووناكیانەی (light LED) كە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەریدەدەن كە كار لەمێشك دەكەن و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی هەستكردن بە خەو.

دوودڵی و خەمۆكی

لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ڕێژەی دوودڵی و خەمۆكی لە ساڵەكانی دواییدا لە گەنجاندا بە ڕێژەی %70 زیادی كردووە، كە هۆكارێكی سەرەكی بەكارهێنانی سۆشیال میدیاكانە، هەروەها سۆشیال میدیاكان دەبنە هۆی كەمكردنەوەی باوەڕبەخۆبوون و زیادكردنی دوودڵیمان كە زیانێكی زۆر دەگەیەنێت بە ژیانمان بە تایبەتی ژیانی ڕۆژانەمان كە زۆر جار وا لە تاكەكان دەكات نەتوانن بڕۆنەدەرەوە یاخود بڕۆنە سەر كارەكانیان.

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

سودەکانی کاڵەک

دواتر

لەتکردنی مانگ لەلایەن پێغەمبەرەوە

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 5 = 1

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,795)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,857)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,200)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,142)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,020)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,873)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,474)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,860)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,661)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,592)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©