Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
تەندروستی

باشترین تەمەن بۆ چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددان چەندە؟

15/09/2022
0

ددانەکان زەردەخەنەیەکی جوان دەبەخشن بە مرۆڤ .زۆرجار بەشی هەرەزۆری جوانی ڕوخسار پەیوەندی بەجوانی و ڕێکی ددانەکانەوە هەیە.ناڕێکی ددانەکان وا دەکات نەتوانین پێبکەنین زۆرجار گرفتی قسەکردن و نان خواردنمان بۆ دروستدەکەن.هەندێک جار وادەکات. منداڵ لەخوێندنو تێکەڵاوی کۆمەڵگە بێبەش بکات…زۆرکات وا لەمنداڵ دەکات لەلایەن هاوڕێکانیانەوە گاڵتەیان پێبکرێت و نازناوی ناشیرینیان بۆ بتاشن….

کەی کاتی گونجاوە بۆ ڕاستکردنەوەی ددان؟

وەڵامێکی ئاسان بۆ ئەم پرسیارە نییە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەتوانرێت چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددان لە هەر تەمەنێکدا پێشکەش بکرێت، تەنانەت لە گەورەکانیشدا. داتاکانی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی(NHS) دەریدەخەن کە زۆربەی چارەسەرە یەکەمەکانی ڕاستکردنەوەی ددان لە نێوان تەمەنی ١٠-١٤ ساڵدا پێشکەش دەکرێن. بۆ کچان تێکڕای تەمەنیان لە ١٠-١٢ ساڵە و کوڕان تێکڕای تەمەنیان لە ١٢-١٤ ساڵە.

بەڵام زۆربەی پزیشکانی ڕاستکردنەوەی ددانی پیشەیی چارەسەری پێشوەختەیان پێ باشترە. تەمەنی ستاندارد کە لە سەرانسەری جیهاندا وەرگیراوە حەوت ساڵە. لەم تەمەنەدا منداڵەکە تێکەڵەیەک لە ددانی گەورە و کۆرپەی دەبێت. پزیشکی ددان دەتوانێت پشکنینی پێشوەختەی ڕاستکردنەوەی ددان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا لەوانەیە کێشە هەبێت یان نا. ئەمەش ڕێگەت پێدەدات ڕێگەیەکی چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددانی خۆپارێزی(preventive treatment) پراکتیزە بکەیت.

زوو دەستپێکردن دەتوانێت ڕێگری بکات لە کێشەکانی ڕاستکردنەوەی ددان لە داهاتوودا…

هەروەها درزەکانی بڕین دەرچوون و هەر قەرەباڵغییەک، زیادە گازگرتن و ژێر گازگرتنێک دەتوانرێت زوو دەستنیشان بکرێت. ناسینەوەی پێشوەختەی ئەم کێشانە ڕێگەمان پێدەدات ڕاستیان بکەینەوە پێش ئەوەی زیانێکی زیاتر بگەیەنن لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکەت. چارەسەری پێشوەختەی ڕاستکردنەوەی ددان دەتوانێت هەرزانتر و کەمتر کێشەدار دەربکەوێت، ڕێگری دەکات لە کێشە بەردەوامەکانی ددان کە کێشەی تەندروستی ددان زیاتر دروست بکات.

ئێستا کە باشترین تەمەنمان بۆ یەکەم پشکنینی ڕاستکردنەوەی ددان دەستنیشان کردووە، با سەیری چارەسەرەکان بکەین لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا.

چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددان لە منداڵان( 0-12)ساڵ

لێرەدا چەند نیشانەیەک دەخەینەڕوو کە پێویستە ئاگاداریان بیت کە لەوانەیە ئاماژە بن بۆ کەموکوڕییە سەرەتاییەکان:

ناڕەحەتیی لە جوین.

هەناسەدانی دەم.

مژینی پەنجەکان.

ددانی زۆر لەیەکتر دوور بکەونەوە.

چەناگەی نوقمبوو یان دەرکەوتوو.

ددانی قەرەباڵغ.

ددانەکان بە هەڵە ڕێکبخرێن…

ئەگەر یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانە لە ددانی منداڵەکەتدا دەستنیشان کرد، ئەوا پێویستە لەنزیکترین کاتدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ڕاستکردنەوە بکەن بۆ چارەسەرکردنی پێشوەختە.

چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددان لە هەرزەکاران(12-18)ساڵ

زۆربەی چارەسەرەکان لەم ماوەیەدا ڕوودەدەن. زەردەخەنەیەکی جوان پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ متمانە بەخۆبوون لەنێو هەرزەکاراندا.لەم تەمەنەدائەو کێشانەی کەلەمنداڵیدا چارەسەرنەکراون دەبێت بەزووی چارەسەر بکرێت .چونکە پاش چەند ساڵێک ئیتر گۆڕانکاری گەورە لە ڕێکخستنی ددانەکان. ئاسان نابن و هەم کاتی زیاتری دەوێت و هەم تێچووی مادی زیاتر دەبێت

چارەسەری ڕاستکردنەوەی ددان لە گەورەکاندا(١٨ساڵ)بەسەرەوە …

ئەمانیش وەک دوو کۆمەڵەی پێشوو دەتوان چارەسەری ناڕێکی ددانیان بکەن هەرچەند لەم تەمەن دا گۆڕانکاری زۆر بەناڕەحەت ئەنجام دەدرێت چونکە تەمەنی نەخۆشەکە ڕێگرە لەوەی کارەکان باش بەرەو پێشەوە بچن …
پزیشکی پسپۆڕی راستکردنەوەی ددان
محمد تەها محمد

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

بنکەی پێشەوا بۆ فێرکردنی گەورە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە تا ئێستا نەیان خوێندووە یان لە خوێندن دابڕاون

دواتر

وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

45 + = 49

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,795)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,857)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,200)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,142)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,020)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,873)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,474)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,861)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,661)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,592)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©