ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/٧ دکتۆر ئەحمەد میرە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و ستافی ئەکادیمی کۆلێژەکە بە چەپکە گوڵەوە سەردانی ئۆفیسی شارەزوورنیوزیان کرد بە مەبەستی پیروزبایی و گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی شارەزوورنیوز لەبواری ڕاگەیاندا.
ئەم سەردانە پاڵپشتیەکی مەعنەوی بەرزە بۆ شارەزوورنیوز سەرنج و تێبینیە ڕۆژنامەوانیەکانیان وامان لێدەکات لە داهاتوودا کارەکانمان باشتربکەین لەچوارچێوەی ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا.










