بەناوی خوای گەورەی مهرەبان
قال تعالی( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُم بِالْمَنِّ وَالْأَذَىٰ)
دەڤەری شارەزوور کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی مادی( پارە) بۆ زیان لێکەوتوانی قەزای چەمچەماڵ کۆدەکەنەوە.
هاوکاریتان داکۆکیکردن و برەودانە بەسیفەتە جوان و مرۆڤ دۆستانەکەی دەڤەری شارەزوور کەهەمیشە پێشەنگ بوون لەکاری خێرخوازی ..
ئەم کەمپەینە لەژێر چاودێری قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە بەشداری مامۆستایانی ئاینی و ڕێکخراوی بێناز و ئەنجومەنی خوشکانی شارەزوور و ڕێکخراوی خەندەی بێنەوایان و شارەزوورنیوز و
کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی وخەڵکی خێرخواز ئەنجام دەدرێت..
سندوقی تایبەت دانراوە و دەتوانن هاوکاری یەکانتان بگەیەنن بەم ناونیشانانە :
بازاڕی سیروانی یەکان
بازاڕی هەڵەبجەیەکان
بازاڕی زەڕایەن
کامپینەکە لە ڕێکەوتی 13-12-2025 دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت





























