چەند بەڵێنێک بە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور درا

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21-12-2025  دکتۆر توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ پ.ی.د.سیروان حامید ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزووریان کرد و لە لایەن ڕاگری کۆلێژ و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەر و خوێندکارانەوە پێشوازییان لێکرا .

دکتۆر توانا نەجەف : بەڵێنی چەند هاوکارییەکی بۆ پەروەردەی شارەزووردا ، بە کردنەوەی کتێبخانەیەکی نوێ بۆ کۆلێژەکانی ، و هەروەها دابینکردنی کورسی وداتاشۆ بۆ هۆڵەکانی خوێندنیان و دابینکردنی سیستمی دەنگیی بۆ هۆڵی شێرکۆ بێکەس بۆ چالاکییە فەرهەنگی و زانستییەکان لەسەر داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

4 + 4 =