ڕۆژی هەینی ٢٦/١٢/٢٠٢٥ پاڵەوانێتی هێزی لەش( بنج بریس ) بۆ سەرجەم یانە و هۆڵەکانیکوردستان لە قەزای شارەزوور بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەکە بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان بوو . لەکۆی هۆڵە بەشداربووەکانی کوردستان هۆڵی( بەرهەم جیم )ی شارەزوور توانیمان پلەی یەکەم بەدەستبهێنین . بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر( ئەژدەر خامۆش ) و هاوکاری ڕاهێنەران( شەنیەر حمید و بەرهەم محمود ) .
پلەی ڕیزبەندی یاریزانە بەشداربوەکانیشمان بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوو :
١– فلاح حسین فتاح پلەی یەکەم
٢–بینەر ئەنوەر عزیز. پلەی یەکەم
٣–بیلال عثمان عبداللە پلەی دووەم
٤–بورهان علی حمەصاڵح پلەی چوارەم
٥–بیلال علی عبدالرحمان پلەی سێیەم




