بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە:
لەسەرداواکاری (ئاوارەحمەشریف) بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، دوای زیاترلە (2 دووساڵ) لەهەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بۆ وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن ودارایی وئابووری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پردی ناو گوندی زەڕایەنی کۆن لەسەر ڕێگای گشتی دووسایدی دەربەندیخان/سلێمانی بەگوژمەی زیاترلە (181,000,000) ملیۆن دینار دەستکرا بە چاککردن وجێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
بەڕێوەبەری ناحیە بەیاوەری ئەندازیار (جلال ئەحمەد) بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان و بەئامانجی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی جێبەجێکردنی کارەکانیان وهاوکاری کردنی تیمەکان سەردانی پڕۆژەکەیکرد ودەستخۆشی بێپایانی لەبەڕێزیان وئەندازیاری سەرپەرشتیار (هێرش برهان) ولیژنەی جێبەجێکارکرد.
بەتەواووکردنی ئەم پردە (ئاوبارە) گرفتی چەندین ساڵەی شۆفێران و هاووڵاتیان چارەسەر دەبێت.






