سالار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بڵاوی کردەوە:
ئەمڕۆ بارانێکی بە خۆر و بەردەوام و دروست بوونی لافاوێکی بەهێز،بەڵام بە بە پشتیوانی خودای گەورە وبە هیممەتی ستافە پڕ خزمەتەکەی شارەوانیمان (بەشێک لە فەرمانبەران و شۆفێران و کارمەندانیچاکسازی) توانیمان کاریگەری لافاوەکە کەم بکەینەوە. نەمانهێشت ڕوو لە گەڕەکەکان بکات وهاووڵاتییان تووشی زیان ببن، مەیدانیانە لەگەڵ کارمەندان و ئامێرەکان بووین لە کوێدا پێویست بوولەوێدا بووین، ئەوەندەی لە توانامان بوو و لەبەردەستمان بوو درێغیمان نەکرد. ئەگەر بهاتایە ئەولافاوەی هەر دوو شیوی (زەڕایەن و گەورە قەڵا) بەهۆی ئەو پردەی لەسەر شیوی گەورە قەڵا دەبەسترێتبەرەو ناوشار ببووایە ئەوا کارەساتی لێ دە کەوتەوە، بەڵام بە هیممەتی هەموو لا یەک ئەو مەترسییەمانڕەواندەوە و چارەسەری وەستانی هاتووچۆمان لەسەر ڕێگای شارەزوور سەیدسادق کرد.
زۆر سوپاس بۆ ئەو شۆفێرانەی بە ئامێرەکانیخۆیان هاوکارییان کردین، سوپاس بۆ ستافە جوانەکەیشارەوانیمان خودای گەورە لە کارەسات و بەڵای خراپتر بمان پارێزی.




