بەپێی داتایەك کەلە مزگەوتی دەروازە لە زەڕایەن پێمان ڕاگەیەنراوە لە ساڵی 2025، نوێژ لەسەر( 277 مردوو ) کراوە . وە چەند جارێك ڕێکەوتووه لەیەك کاتدا نوێژی مردوو لەسەر دوو مردوو و یان سێ وچواریش کراوە . کەلە لایەن دوو ستافی پیاوان و ژنانەوە سەرپەرشتی شۆردن و کفن کردن بۆ هەردووڕەگەز دەکرێت . کە سەرجەمی تێچووی کفن و پێداویستییەکان لەلایەن خێرخوازانەوە دابین کراوە،تەرمی هەر مردوویەك بە ناحییەی زەڕایەندا تێپەڕبێت لە مزگەوتی( دەروازە ) دەشۆردرێت و کفن وبۆنخۆش دەکرێت و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی تایبەت بە گواستنەوەی تەرمی بۆ دابین دەکرێت تا شوێنیمەبەست( ئەگەر لە دەرەوەی شاریش بێت )، تەنانەت بۆ شارەکانی خوارووی عێراقیش .
مزگەوتی دەروازە لە ساڵی( 2011 ز ) لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، وە خوێندنی ئاینی بۆ قۆناغەجیاوازەکانی تێدایە، جگە لەوەی بە بەردەوام و چوار وەرزە دەرس و بابەتی ئاینی و خولی قورئان وسوننەتی تێدا دەکرێتەوە . وە بنکەی لەبەرکردنی قورئان و سوننەت بۆ هەردوو ڕەگەز و تەمەنەجیاوازەکانی تێدایە .
هەر بۆیە مزگەوتی دەروازە بۆتە سمبوولێکی جوانی سنورەکە بە تایبەتی وە هەموو شارەزوور و کوردستان، ئەوەش جێگای دەست خۆشی و سوپاس کردنە بۆ هەر بەڕێزێك کە لەو کارە خێرەدا جێ پەنجەیدیاربێت، وە ئیمام و سەرپەرشتیارانی مزگەوتیش هەمیشە و بەبێ گوێدانە شەو و ڕۆژ و سەرما و گەرمابەردەوام و بە باشترین شێواز لە خزمەتکردن بەردەوامن .
ئامارەکانی نوێژی مردوو بەپێی مانگەکان :
مانگی یەک/ 25 نوێژی مردوو
مانگی دوو/ 19 نوێژی مردوو
مانگی سێ/ 30 نوێژی مردوو
مانگی چوار/ 17 نوێژی مردوو
مانگی پێنج/ 31 نوێژی مردوو
مانگی شەش/ 19 نوێژی مردوو
مانگی حەوت/ 18 نوێژی مردوو
مانگی هەشت/ 19 نوێژی مردوو
مانگی نۆ/ 26 نوێژی مردوو
مانگی دە/ 21 نوێژی مردوو
مانگی یازدە/ 21 نوێژی مردوو
مانگی دوازدە/ 31 نوێژی مردوو



