( 185 تەرم و 14 نەخۆشی ) گواستوەتەوە
ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری( خێرخوازی هەمووان ) لە قەزای شارەزوور لە ساڵی( 2025 ) توانیویەتی( 185 تەرم و 14 نەخۆش ) بگوازێتەوە بەبێ بەرامبەر، ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینکراوە و بەخۆبەخشی لەلایەن بەڕێز( ئەرشەد حاجی شەریف ) کاری شۆفێری و سەرپەرشتی دەکات و کارەکان جێبەجێ دەکات، کە بەبێ گوێدانە سەرما و گەرما و شەو و ڕۆژ، لە هەرکاتێکدا پەیوەندی پێوەکرابێتئامادەبووە و جیاوازی نەکردووە لەنێوان کەس و عەشیرەت و لایەنەکان کارەکەی بۆ بەجێ گەیاندوون . کە ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەلایەن خێرخوازانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەبێ بەرامبەر کارەکان دەکەن .
ئاماری ساڵی( 2025 )ی خێرخوازی هەمووان بۆ شارەکان بەم شێوەی لای خوارەوەیە :
1_ شارەزوور و زەڕایەن 75 دانە
2_ سلێمانی 11 دانە
3_ عەربەت 9 دانە
4_ دەربەندیخان 14 دانە
5_ کەلار 15 دانە
6_ کفری 2 دانە
7_ خانەقین 3 دانە
8_ شارەبان 1 دانە
9_ سەیدصادق 3 دانە
10_ هەولێر 4 دانە
11_ باشماخ 4 دانە
12_ خورماڵ 2 دانە
13_ هەڵەبجەی شەهید 7 دانە
14_ گرێزە 1 دانە
15_ باوەنور 3 دانە
16_ بازیان 1 دانە
17_ پیرەمەگرون 1 دانە
18_ چەمچەماڵ 3 دانە
19_ کەرکوك 2 دانە
20_ سیتەك 3 دانە
21_ پێنجوێن 4 دانە
22_ قەیوان 1 دانە
23_ قەرەداخ 2 دانە
24_ دوکان 5 دانە
25_ ڕانیە 4 دانە
26_ قەڵادزێ 3 دانە
27_ سەنگەسەر 1 دانە
28_ دۆڵی جافایەتی 1 دانە
کۆی گشتی:
تەرمەکان بریتییە لە( 185 ) دانە
گواستنەوەی نەخۆش بریتییە لە( 14 ) دانە

