ئالان حەمە سعید ، وەزیری پەروەردە : بڕیارماندا وێنەی ئەو دوو منداڵەی کە هێمای ئاستێکی بەرزینیشتیمانپەروەریی و خۆشەویستی کوردستانن ، بخەینە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن و بۆ ساڵیخوێندنی داهاتوو چاپبکرێن ، چوونکە ئەم بابەتە مانایەکی قوڵی هەیە لەسەر پەرەوەردەکردنی نیشتیمانی نەوە دوای نەوە .
یەکەمیان منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە لە هەولێر ، وێنەکەی دەکرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی .
دووەمیان منداڵێکی (دوو ساڵ و سێ مانگ)ە لە سلێمانی ، وێنەکەی دەکرێتە سەربەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

