ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور ڕایگەیاند :
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی غازی شل لەکاتی گەیشتنی غاز بۆ کارگەکان لەسەر بریاری بەریز قایمقام لەڕێگەی بریکارەکانی ئاردەوە دابەش دەکریت.
شێوازی دابەشکردن: بریکارەکانی غاز ناوی بریکارەکانی ئاردیان دەدرێتی و بەپێی ئەو لیستە ؛غازەکە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.
-هەر خێزانێک تەنها مافی وەرگرتنی یەک بتڵ غازی هەیە.
-بەڵگەنامە پێویستەکان:
پێویستە هاوڵاتی لە کاتی وەرگرتنی غازدا فۆڕمی خۆراک یان کارتی نیشتیمانی پێبێت، بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت.
لیژنەی سووتەمەنی ئاگاداری هاولاتیان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک غاز لە ناو کارگەکانی غازدا بە هاوڵاتیان نادرێت، بۆیە داوا کارین لەکاتی هاتنی غازدا کەس سەردانی کارگەکان نەکات بۆ ئەوەی جەنجاڵی دروست نەبێت و پڕۆسەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت.
لیژنەی سوتەمەنی قەزای شارەزوور
٢٩-٣-٢٠٢٦