مژدە بۆ ئارەزوومەندان و یاریزانای شەتڕەنج
️بە سەرپەرشتی گروپی شەتڕەنجی شارەزوور و ناوەندی وەرزش و لاوانی شارەزوور، خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی سیمینارێکی گرنگ و تایبەت بە ناونیشانی: 📌 “چۆنیەتی ڕاهێنانکردن و داڕشتنی پلان لە شەترەنجدا” 🎙️ پێشکەشکار: ڕاهێنەری نێودەوڵەتی (م. کاوان صابر سەعید) زانیارییە گشتییەکانی سیمینارەکە: 📅 بەروار: پێنجشەممە، 13/8/2026 ⏰ کات: 3:00ی پاشنیوەڕۆ 📍 شوێن: بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور (تەنیشت پارکی نالی) 👥 بەشداریکردن: تایبەتە بە یاریزانانی شەتڕەنج (بۆ سەرجەم ئاست و تەمەنەکان، لە هەموو شار و شارۆچکەکان بۆ هەردوو ڕەگەز). تەوەر و بابەتە سەرەکییەکانی سیمینارەکە: جۆرەکانی پلان و چۆنیەتی ڕاهێنانکردن لەسەریان، لەگەڵ ناساندنی کتێبە گرنگەکان. چۆنیەتی شیکاریکردن و هەژمارکردن (Calculation). شێوازی دروستی ڕاهێنانکردن لەسەر کردنەوەکان (Openings). ئامادەکاری، ڕاهێنان و کردارە گرنگەکانی پێش پاڵەوانێتییەکان. ڕاهێنان لەسەر قۆناغی کۆتاییەکان (Endgames) و کتێبە گرنگەکانی ئەم بوارە. دیاریکردنی ئاستی کەسی و دانانی پلانی ڕۆژانە بۆ ڕاهێنان. بە چ شێوازێک ڕاهێنان بکەم هەتا ئاستم پێشبخەم؟ ئەو بابەتە گرنگانە چین کە یاریزانە بەتواناکان دەیزانن و من نایزانم؟ چۆنیەتی دابەشکردنی کات بۆ بابەتە جیاوازەکانی شەترەنج. 🎁 سوپڕایز و دیارییەکان: ئەنجامدانی چەند چالاکییەک و بەخشینی کۆمەڵێک دیاری بچووک. لە کۆتاییدا چەند کتێبێکی پێویست و نایابی شەتڕەنج بە فایلی (PDF) وەک دیاری دەبەخشرێت. 📚 ⚠️ تێبینییەکی زۆر گرنگ: پێویستە بەشداربووان (قەڵەم و دەفتەر/وەرەقە)یان پێ بێت بۆ تێبینی نووسین. هاتن بۆ هەمووانە… چاوەڕوانتانین بۆ بەسەربردنی کاتێکی پڕ لە زانیاری و سوود! 🤝