سەردانی تیمە ئەندازیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بۆ شارەزوور
فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند تیمێکی ئەندازیاری پێکهاتوو لە بەشەکانی (دیزاین، کۆنترۆڵی جۆری و پلاندانان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری یاسایی قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور، سەردانی مەیدانییان بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شارەزوور ستی ئەنجام دا.
جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆ، بەدواداچوونی مەیدانی بۆ سەرچاوەی ئاوەکە کرا کە بریتی بوو لە سەردانیکردنی بیری ئاو و حەوزی ئاوی پڕۆژەکە. هاوکات بۆ دڵنیابوونەوەی تەواو لە پاکی و گونجاوی ئاوی خواردنەوە و دوورخستنەوەی هەر مەترسییەکی تەندروستی لەسەر دانیشتووان، چەند نموونەیەک لە ئاوی خواردنەوەی بیرەکە و ماڵەکانی ناو پڕۆژەکە وەرگیران بۆ ئەوەی لە تاقیگەکاندا پشکنینی وردی (باکتریۆلۆجی و کیمیایی) بۆ ئەنجام بدرێت.
ئەم هەنگاوە لەپێناو دابینکردنی ئاوێکی تەندروست و شیاوی خواردنەوەیە بۆ هاووڵاتیان، بە ئامانجی پاراستنی سلامەتییان و بەدووربوونیان لە هەر گرفتێکی تەندروستی و خزمەتگوزاری پەیوەست بە ئاوی خواردنەوە

