خوێندنی باڵای عێراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بە فەرمی ناساند
لەسەر ڕەزامەندی و بڕیاری فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، زانکۆیپۆلیتەکنیکی گەرمیان بە فەرمی ناسێنرا و متمانەی پێدرا. بەپێی ئەم بڕیارە نوێیەش، زانکۆکە بۆ ساڵینوێی خوێندن ڕاستەوخۆ دەخرێتە نێو ڕێبەری وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکارانەوە.
هاوتەریب لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ دانی بە سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکانیسەر بەو زانکۆیەدا ناوە، کە پێکهاتوون لە:
کۆلێژی تەکنیکیی کەلار
کۆلێژی تەکنیکیی کفری
کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕی – ڕزگاری
پەیمانگای تەکنیکیی کەلار
پەیمانگای تەکنیکیی کفری
ئەم هەنگاوە بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ کەرتی خوێندنی باڵا لە دەڤەری گەرمیان دادەنرێت؛ چونکەلەمەودوا بڕوانامەی دەرچووانی ئەم کۆلێژ و پەیمانگایانە لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بە فەرمیدەناسرێت
