ئەمڕۆ بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ڕویداوە بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین درا، زۆرینەی خەڵک بە نیگەرانییەوەسەیری ئەم گۆڕانکارییە دەکەن. لەگەڵ ئەو هەموو کەم و کورتیانەی کە هەیە وەک نەبوونی ئینتەرنێت وکارەبا و پێداویستی وەک ئامێری زیرەک و پلاتفۆڕمی گونجاو بەڵام ئەگەر کەمێک وردتر بیر بکەینەوە،ڕەنگە ئەمە ئەو دەرفەتە بێت کە پێویستمانە بۆ ئەوەی لە سیستەمی کلاسیکی خوێندن بێینە دەرەوە وهەنگاو بنێین بەرەو جیهانی مۆدێرن.
بۆچی پێویستە ئۆنلاین بە هەل بزانین؟
لە جیهانی ئەمڕۆدا، “نەخوێندەوار” ئەو کەسە نییە کە ناتوانێت بنووسێت، بەڵکو ئەو کەسەیە کەناتوانێت تەکنەلۆژیا بۆ فێربوون بەکاربهێنێت. خوێندنی ئۆنلاین قوتابی و فێرخواز ناچار دەکات ببێتەهاوڕێی تەکنەلۆژیا و ئامرازە دیجیتاڵییەکان بە لایەنە باشەکەیدا بناسێت.
تەکنەلۆژیا ڕێگرە لەوەی زانست بوەستێت. لە کاتێکدا جەنگ و ئاڵۆزییەکان دەیانەوێت ژیان پەکبخەن،ئینتەرنێت دەبێتە پردێک بۆ ئەوەی منداڵەکانمان لە کاروانی زانست دانەبڕێن.
خوێندنی ئۆنلاین بەرپرسیارێتی دەخاتە سەر شانی خودی فێرخواز. ئەمە وا دەکات نەوەیەک پێبگات کەخۆی بەدوای زانیاریدا بگەڕێت، نەک تەنها چاوەڕێی ئەوە بێت کە مامۆستا پێی دەڵێت.
کاتێک فێرخواز فێری بەکارهێنانی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان دەبێت( بەو مەرجەی مامۆستا ئاڕاستەی بکات)،تەنها سنووردار نابێت بە کتێبەکانی قوتابخانە، بەڵکو دەرگای گەورەترین کتێبخانە و سەرچاوەجیهانییەکانی بەڕوودا دەکرێتەوە.
کۆتایی:
با لەبری ئەوەی تەنها لایەنە نەرێنییەکان ببینین، ئەم دۆخە سەختە بکەینە خاڵی وەرچەرخان. با ڕێگەبدەین تەکنەلۆژیا لە ئامرازێکی کاتکوشتنەوە ببێتە چەکێک بۆ پەرەپێدانی مێشک و تواناکانمان. داهاتووهی ئەو کەسانەیە کە دەتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خۆیان بگونجێنن.
نوسینی : م. هێمن محمد