زیاتر لە 25 گەڵابە قوڕ و لیتە و قەوزە فڕێدراوە

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند:
پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی یەکەمی ئاوی بێستانسوور، لەلایەن کارمەندان و فەرمانبەرانی فەرمانگەکەمان و پڕۆژەکەوە، بە هاوکاری ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت( WEO )/ لقی هەڵەبجەی شەهید .
لەڕێگەی ئەم پاککردنەوەیەوە توانرا زیاتر لە( 25 گەڵابە ) قوڕ و لیتە و قەوزە فڕێ بدرێتە دەرەوەی سنوری پڕۆژەکە، وە هێنانی( 5 گەڵابە ) تێکەڵەی جەرموت و فەرش کردنی لە ناو پڕۆژەکەدا .
ئەم پاککردنەوەیە سوودی زۆرە لە بوژاندنەوەی کانیاوەکانی سەرچاوەکە و ڕێڕەوی ئاوەکە، بۆ دابینکردنی ئاوێکی خاوێن بۆ سوودمەند بوانی پڕۆژەکە .
ئەم پڕۆژەیە ئاو دابین دەکات بۆ هەردوو( ناحیەی زەڕایەن و عەربەت )، کە زیاتر لە( 75,000 هاووڵاتی ) ئاوی خواردنەوەی خاوێنیان بۆ دابین دەکرێت لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە .
زۆر سوپاسی دانیشتوانی گوندی بێستانسوور دەکەین لە پاراستنی پڕۆژەکە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 7 = 2