نەبیل حەمەساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند : لە پێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و منداڵان و قوتابیان و خۆێندکاران و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەبەر ئەو بارانە زۆرە بەرەحمەی رووی لە قەزای شارەزوور کردوە و بەپێ ی دەسەڵاتی پێدراومان بڕیارماندا سبەی رێکەوتی (١٠-١٢-٢٠٢٥) دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان رابگیرێت و رۆژی دواتر دەوام ئاسایی دەبێتەوە.