لە پێناو تەندروستیتان تانکییەکانتان پاك بکەنەوە

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بە شارەزوورنیوزی ڕایگەیاند:
کە هاوشارییانی خۆشەویستی قەزای شارەزوور و هەردوو ناحیەی زەڕایەن و عەربەت، بەهۆی کەمی ئاوی سەرچاوەی ئەمساڵی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، ئاوی تانکی ماڵەکانتان بەپێی پێویست پاك نەکراوەتەوە . بۆیە داواکارین تانکی ئاوی ماڵەکانتان پاك بکەنەوە و ئاوێکی خاوێن و تەندروست بەکاربهێنن، لە ئێستادا پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور ڕێژەی تەواوو ئاوی تێدایە و ترستان لە پڕ نەبوونی تانکییەکانتان نەبێت، بۆیە لە ئێستادا باشترین دەرفەتە بۆ پاککردنەوەی تانکی ماڵەکانتان، لە پێناو تەندروستی خۆتان ماڵ و منداڵەکانتان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 85 = 94