باجی ئینتەرنێت و کارتی موبایل گران دەبێت 

بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی پاکێجێکی چاکسازی ئابووریدایە بە ئامانجی زیادکردنی داهات و باشترکردنی دۆخی دارایی دەوڵەت هەستان بە زیادکردنی باجی ئینتەرنێت و کارتی مۆبایل

بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردووە، ڕێکارەکانی بەهێزکردنی چاودێری خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان چڕ دەکات و بنکەی باجیش دادەنێت، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سوود لە داهاتی ئەو باجە وەربگیرێت.

ئەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە و کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر بودجەی گشتی، ئەوەش دوای ساڵانێک لە دابەزینی داهاتی حکومەت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی خەرجییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

91 − 83 =