🔴 ئەو پردەی مەترسی ڕووخانی لەسەر بوو تەواوو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە

لەسەرداواکاری (ئاوارەحمەشریفبەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، دوای زیاترلە (2 دووساڵلەهەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بۆ وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن ودارایی وئابووری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پردی ناو گوندی زەڕایەنی کۆن لەسەر ڕێگای گشتی دووسایدی دەربەندیخان/سلێمانی بەگوژمەی زیاترلە (181,000,000) ملیۆن دینار دەستکرا بە چاککردن وجێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

بەڕێوەبەری ناحیە بەیاوەری ئەندازیار (جلال ئەحمەدبەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان و بەئامانجی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی جێبەجێکردنی کارەکانیان وهاوکاری کردنی تیمەکان سەردانی پڕۆژەکەیکرد ودەستخۆشی بێپایانی لەبەڕێزیان وئەندازیاری سەرپەرشتیار (هێرش برهانولیژنەی جێبەجێکارکرد

بەتەواووکردنی ئەم پردە (ئاوبارەگرفتی چەندین ساڵەی شۆفێران و هاووڵاتیان چارەسەر دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

6 + 1 =