توانرا کاریگەری لافاوەکە کەمبکرێتەوە

سالار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بڵاوی کردەوە

ئەمڕۆ بارانێکی بە خۆر و بەردەوام و دروست بوونی لافاوێکی بەهێز،بەڵام بە بە پشتیوانی خودای گەورە وبە هیممەتی ستافە پڕ خزمەتەکەی شارەوانیمان (بەشێک لە فەرمانبەران و شۆفێران و کارمەندانیچاکسازیتوانیمان کاریگەری لافاوەکە کەم بکەینەوەنەمانهێشت ڕوو لە گەڕەکەکان بکات وهاووڵاتییان تووشی زیان ببن، مەیدانیانە لەگەڵ کارمەندان و ئامێرەکان بووین لە کوێدا پێویست بوولەوێدا بووین، ئەوەندەی لە توانامان بوو و لەبەردەستمان بوو درێغیمان نەکردئەگەر بهاتایە ئەولافاوەی هەر دوو شیوی (زەڕایەن و گەورە قەڵابەهۆی ئەو پردەی لەسەر شیوی گەورە قەڵا دەبەسترێتبەرەو ناوشار ببووایە ئەوا کارەساتی لێ دە کەوتەوە، بەڵام بە هیممەتی هەموو لا یەک ئەو مەترسییەمانڕەواندەوە و چارەسەری وەستانی هاتووچۆمان لەسەر ڕێگای شارەزوور سەیدسادق کرد.

زۆر سوپاس بۆ ئەو شۆفێرانەی بە ئامێرەکانیخۆیان هاوکارییان کردین، سوپاس بۆ ستافە جوانەکەیشارەوانیمان خودای گەورە لە کارەسات و بەڵای خراپتر بمان پارێزی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

5 + 1 =