فەرمانگای میدیا و زانیاریی : حکومەتی هەرێم داوای قەرەبوو دەکات بۆ زیانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق .
دوای خەمڵاندنی زیانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی لە ساڵانی (١٩٦٣_٢٠٠٣) حکومەتی هەرێم داوای (٣٨٤،٦) ملیار دۆلار دەکات وەک قەرەبوو .
بەگوێرەی ماددەی112 و 132ـی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، حکومەتی ئێستای عێراق کە میراتگری رژێمەکانی پێشووە، دەبێت قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە.