بەڕێوبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن :
ئەمڕۆ ٨/٢/٢٠٢٦ بەسەرپەرشتی (سەلام عمر ابراهیم) بەڕێوبەری ناحیەیی زەڕایەن ،کۆبونەوەی بەڕێوبەرانی فەرمانگەکانی سنوری ناحیەکە کرا کەتێیدا باس لە چەند بابتێک کرا سەبارەت بە ناحییەکە ئەو بابەتانی باس کران بریتی بوون لە :
١– بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوون بۆ کاروباری فەرمانگەکان لەسنوورەکەدا ئەنجامدرا .
٢– ئامانجی سەرەکی باشتر کردنی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە بە هاووڵاتیان وبەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان فەرمانگە جیاوازەکان.
٣- هاووڵاتیانی سنوورەکە چەقی گرنگیپێدانی کۆبوونەوەکە بوون بۆ ئەوەی کارەکانیان بە باشترین شێوەڕایبکرێت و کارئاسانی یان بۆ بکرێت لە فەرمانگەکاندا و وە ڕۆتینات کەم بکرێتەوە.
٤- جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە فەرمانگەکان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن بۆ کەمکردنەوەیڕۆتین و خێراکردنی پرۆسەی خزمەتگوزاریەکان.


