ئەمڕۆ ٦/٣/٢٠٢٦ پارێزەر ڕێبین عومەر ڕایگەیاند :ئەنجامی سکاڵا تۆمارکراوی بۆنی ناخۆشی ناوچەکانی شارەزوور و دەورووبەری بڵاوبویەوە ، دوای سکاڵا کردنی لەلایەن ڕێبین عومەرەوە لە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ بەهۆی بۆنی ناخۆشی پاشماوەی کارگەکان لە ناوچەکە ،دادگای کەتنی شارەزوور لە ٢٥/٢/٢٠٢٦ بڕیاری داوە بە غەرامەکردنی کارگەی سکاڵا لێکراو بە بڕی ١٠٠٠٠٠٠٠٠ سەد ملیۆن دیناری عێراقی.

