قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور ڕایگەیاند:
ڕۆژی سێ شەممە( 2026.3.17 ) بەسەرپەرشتی بەڕێز( رزگار غفور ) قائیمقامی قەزای شارەزوور ، لیژنەیئارامی و ئاسایش کۆبوونەوە ، بەمەبەستی ئامادەکاریی و دانانی بەرنامەی گونجاو بۆ ڕۆژانی جەژنیپیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆزی نەتەوەیی گەلەکەمان . لەکۆبونەوەکەدا ، چەند بابەتێك بۆ پاراستنیئاسایش و ئارامی هاووڵاتیانی سنورەکە باسکراو دوای گفتوگۆی ئامادەبوان ، لەو بارەیەوە چەند بڕیارێكدرا :-
١.لەڕۆژانی جەژندا تەقەمەنی قەدەغەیە بەهەموو شێوەیەك ، بۆیە کارمەندانی لیژنەی ئەمنیڕاسپێیردران بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست .
٢.کارمەندانی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆ و هاتوچۆ ، راسپێردران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویستبەرامبەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێك کە ببێتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژندا .
٣.لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە لیژنەی سووتەمەنی ئامادەبوون ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بەدۆخی سووتەمەنی لە قەزاکە و دانانی میکانزمێکی گونجاو ، وە چاودێریکردنی کارگە و بەنزینخانەکان .
بۆیە وێڕای هیوای سەلامەتی و پیرۆزبایمان ، داواکارین لە کاسبکاران و هاووڵاتیان هاوکاری لیژنەکان وبرایانی ئاسایش و پۆلیس بن .




