دابەشکردنی ئاو لە قەزای شارەزوور ڕادەگیرێت تا کاتێکی نادیار 


فەرمانگەی
 ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند

بەهۆی باران بارینی چەند ڕۆژی پێشوو و هاتنی لافاو، زیان بە بۆری سەرەکی ئاو گواستنەوەی قەزایشارەزوور لە چەمی قەرەگۆل کەوتووە و بۆتە هۆی ڕاگرتنی پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو .

لە ئێستادا بەهۆی شەپۆلی باران بارینی بەردەوامەوە ڕێگە نادات کار لە چاککردنەوەی بۆرییەکە بکەین وبۆ ماوەیەکی نادیار دابەشکردنی ئاو لە قەزای شارەزوور ڕادەگیرێت، چونکە تەنها ئەو بۆرییە سەرەکیە ئاولە پڕۆژەی ئاوی بێستانسوورەوە دەگەیەنێتە قەزای شارەزوور، بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەین تا کاتی چارەسەرکردنی بۆرییە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی قەزای شارەزوور ڕادەگیرێت .

هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە و چاوەڕێین ئاستی ئاو کەم بێتەوە و چارەسەرکردنیدەست پێبکەین، بۆیە کاتێکی دیاریکراو نییە و چاوەڕێی گۆڕانی کەش و هەوا دەکەین .

ڕاگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

62 − 55 =