فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو لە ڕێگای تانکەرەوە بەسەرپەرشتی فەرمانگەکەمان کە زیاتر لە( 42 تانکەر )ی ( 10,000 لیتری ) کە بریتییە لە( 420,000 لیتر ئاو ) دابەشکرا لە گەڕەکی( شارستانی ) .
لە ڕێگای تانکەرەکانی فەرمانگەکەمان و بەسوپاسەوە بە هاوکاری تانکەرەکانی هەریەك لە( بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور و فەرمانگەی ئاوی عەربەتو فەرمانگەی ئاوی سەیدصادق و فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان ) توانرا ئاوی خواردنەوە دابین بکەینبەبێ بەرامبەر لە ڕێگای دوو بیری سەر بەفەرمانگەکەمان ، ئەم پرۆسەیە بۆ ڕۆژانی داهاتووش بەردەوامدەبێت بەپێی خشتە و ڕیزبەندی گەڕەکەکان ، تا چارەسەرکردنی بۆرییە سەرەکییەکە .