⚫️ لە 2025 لە مزگەوتی دەروازە لە زەڕایەن ( 277 ) نوێژی مردوو کراوە 

بەپێی داتایەك کەلە مزگەوتی دەروازە لە زەڕایەن پێمان ڕاگەیەنراوە لە ساڵی 2025، نوێژ لەسەر( 277 مردوو ) کراوە . وە چەند جارێك ڕێکەوتووه لەیەك کاتدا نوێژی مردوو لەسەر دوو مردوو و یان سێ وچواریش کراوە . کەلە لایەن دوو ستافی پیاوان و ژنانەوە سەرپەرشتی شۆردن و کفن کردن بۆ هەردووڕەگەز دەکرێت . کە سەرجەمی تێچووی کفن و پێداویستییەکان لەلایەن خێرخوازانەوە دابین کراوە،تەرمی هەر مردوویەك بە ناحییەی زەڕایەندا تێپەڕبێت لە مزگەوتیدەروازە ) دەشۆردرێت و کفن وبۆنخۆش دەکرێت و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی تایبەت بە گواستنەوەی تەرمی بۆ دابین دەکرێت تا شوێنیمەبەستئەگەر لە دەرەوەی شاریش بێت )، تەنانەت بۆ شارەکانی خوارووی عێراقیش . 

مزگەوتی دەروازە لە ساڵی( 2011 ز ) لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، وە خوێندنی ئاینی بۆ قۆناغەجیاوازەکانی تێدایە، جگە لەوەی بە بەردەوام و چوار وەرزە دەرس و بابەتی ئاینی و خولی قورئان وسوننەتی تێدا دەکرێتەوە . وە بنکەی لەبەرکردنی قورئان و سوننەت بۆ هەردوو ڕەگەز و تەمەنەجیاوازەکانی تێدایە .

هەر بۆیە مزگەوتی دەروازە بۆتە سمبوولێکی جوانی سنورەکە بە تایبەتی وە هەموو شارەزوور و کوردستان، ئەوەش جێگای دەست خۆشی و سوپاس کردنە بۆ هەر بەڕێزێك کە لەو کارە خێرەدا جێ پەنجەیدیاربێت، وە ئیمام و سەرپەرشتیارانی مزگەوتیش هەمیشە و بەبێ گوێدانە شەو و ڕۆژ و سەرما و گەرمابەردەوام و بە باشترین شێواز لە خزمەتکردن بەردەوامن .

ئامارەکانی نوێژی مردوو بەپێی مانگەکان :

مانگی یەک/ 25 نوێژی مردوو

مانگی دوو/ 19 نوێژی مردوو

مانگی سێ/ 30 نوێژی مردوو

مانگی چوار/ 17 نوێژی مردوو

مانگی پێنج/ 31 نوێژی مردوو

مانگی شەش/ 19 نوێژی مردوو

مانگی حەوت/ 18 نوێژی مردوو

مانگی هەشت/ 19 نوێژی مردوو

مانگی نۆ/ 26 نوێژی مردوو

مانگی دە/ 21 نوێژی مردوو

مانگی یازدە/ 21 نوێژی مردوو

مانگی دوازدە/ 31 نوێژی مردوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

6 + 2 =