Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
زانیاری

لەتکردنی مانگ لەلایەن پێغەمبەرەوە

12/08/2022
0

ڕووداوی کەرتبوونی مانگ

ڕووداوی کەرتبوونی مانگ یەکێکە لەو موعجیزانەی کە خودای گەورە پاڵپشتیی پێغەمبەرەکەیی پێکرد، لەم ڕووداوەدا مانگ کەرتبوو بۆ دوو بەش، ئەم ڕووداوە پێش کۆچکردنی پێغەمبەر (د.خ) بوو بۆ مەدینە، کاتێک بێباوەڕان داوایان لە پێغەمبەر (د.خ) کرد کە بەڵگەیان بۆ بێنێتەوە لەسەر پێغەمبەرایەتیی، پێغەمبەری خودا ئاماژەی بۆ مانگ کرد، تەماشا دەکەن مانگ دابەش بووە بۆ دوو کەرت، تەنانەت هەندێکیان ئەشکەوتی حەڕایان لە نێوانیاندا بینیوە، ئەم ڕووداوە لە قورئانیشدا باسی هاتووە، خودای گەورە لە سورەتی قەمەر فەرموویەتی (اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ)، بەڵام بێباوەڕەکان دەربارەی ئەم موعجیزەیە هەڵوێستیان بەدرۆخستنەوە و ڕێگری کردن بوو، تەنانەت پێغەمبەر (د.خ)ـیان تۆمار کرد بە سیحرکردن.

هەڵوێستی بێباوەڕان لەم ڕووداوەدا

لە سەرەتای دابەزینی سرووشەوە، هاوەڵدانەرەکان هەوڵیان داوە کە بانگەواز نەگات بە خەڵکی، لەم ڕێیەدا جۆرەها شێواز و ڕێگایان بەکارهێناوە، بۆ نموونە: گاڵتەپێکردن و بەدرۆخستنەوە، ڕابواردن بە پێغەمبەری نازدار (د.خ) و بە پەیامەکەی، داوایان دەکرد کە بەلگە بێنێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی و سروشەکەی، وایان نیشان دەدا کە ئەگەر موعجیزەیەکیان نیشان بدرێت باوەڕ دەهێنن، لە ڕاستیدا ئەوان مەبەستیان لەم داواکاریانە گەڕان بە دوای ڕاستیدا نەبوو، بەڵکو دەیانوسیت بەم شێوەیە پێغەمبەر (د.خ) بخەنە شەرمەزارییەوە، خودای گەورە ئاشکرای دەکردن و ڕسوا و بێ ئەرزشی دەکردن، لەگەڵ زیادبوونی داواکاریی بێباوەڕان بۆ موعجیزە و پەرچووەکان، خودای گەورە وەڵامی داواکارییەکەیانی دایەوە و مانگی بە کەرت کراوی نیشان دان، تەنانەت ئەشکەوتی حەڕایان لە نێوانیدا بینی، سەرەڕای گەورەیی ئەم موعجیزەیە بەڵام دڵی بێباوەڕان هێندە ڕەق بوو باوەڕیان هەر نەدەهێنا، بەڵکو پێغەمبەر (د.خ)ـیان بە جادووکردن تۆمەتبار دەکرد.

تۆمارکردنی مێژوو بۆ ئەم ڕووداوە

مێژوو ئەوەی تۆمار کردووە کە لە هینددا یەکێک لە پادشاکان بەناوی : ”(جاکروانی فرماس) ئەم دیاردەیەی بینیوە، لە نووسراوە مێژووییە هیندییەکاندا هاتووە کە ئەم پادشایە ئەم دیاردەیەی بینیوە و شاهێدی ئەم بابەتە بووە، لەو نووسراوەدا کە خاوەنی نووسراوەکە دەیگێڕێتەوە دەڵێت: (مەلک ماجبار ”مالابار” لە هینددا کەرتبوونی مانگی بینی کە بۆ محمد ڕوویدابوو (مەبەستی پێغەمبەرە درودی خودای لەسەر بێت)، لە کاتی لێکدانەوەی ئەم ڕووداوەدا بۆی دەرکەوت کە ئەمە نیشانەی پێغەمبەرایەتی و هاتنی نێردراوێکە لە دورگەی عەرەبەوە، لەوکاتەدا پادشا کوڕەکەی خۆی کرد بە جێنشین و بەڕێکەوت بۆ گەیشتن پێی)، ئەم نووسراوە شایەتییەکی ڕوونی مێژوویی دەدات دەربارەی یەکێک لەو پادشایانەی بە چاوی خۆیان ڕووداوەکەیان بینیوە.

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

زیانەکانی فەیسبووک

دواتر

گرافیک دیزاین چیە؟

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

78 + = 88

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,795)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,857)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,200)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,142)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,020)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,873)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,474)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,861)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,661)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,592)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©