Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
زانیاری

گرافیک دیزاین چیە؟

12/08/2022
0

ناساندن

گرافیک دیزاین (بە ئینگلیزی: Graphic Design، بە عەرەبی: تصميم الرسوميات) پیشەیەکە کە ئەنجامدەرەکانی ناوەڕۆکی بینراو دروست دەکەن بۆ گەیاندنی پەیامەکان. ئەمەش بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی داڕشتنی لاپەڕە، دەستکاریکردنی وێنە و تایپۆگرافی و دروستکردنی وێنە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تایبەتەکانی بەکارهێنەران. هەریەک لە: دروستکردنی لۆگۆ، وێب دیزاین، مارکێتین دیزاین، مۆشن گرافیک و ئەنیمەیشن، دیزایی یاری، وێنەکێشانی ئەلیکترۆنی و تایپۆگرافی جۆرێکن لە جۆرەکانی گرافیک دیزاین.

ئەو کەسەی کاری گرافیک دیزاین دەکات، پێی دەوترێت گرافیک دیزاینەر، کەسەکە هەڵدەستێت بە وێناکردنی ئەو داواکارییەی لێی دەکرێت و بەپێی ئەزموونەکانی و بە تێکەڵەیەک لە ویست و تێڕوانینەکانی کڕیار و شێوەی کارەکە، دیزاینێکی گونجاو دروست دەکات.

بنەچەی ئەم هونەر و پیشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، دیزاینی گرافیک وەک هونەری کارپێکراو سەرەتا پەیوەست بوو بە بووژانەوەی سەرهەڵدانی چاپکردن لە ئەورووپا لە سەدەی پازدەهەم و گەشەکردنی کولتووری لە شۆڕشی پیشەسازیدا. لەوێشەوە وەک پیشەیەکی جیاواز لە ڕۆژاوا سەریهەڵدا، لە سەدەی نۆزدەهەمدا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ڕیکلام بەست و دواتر لە سەدەی بیستەم زیاتر بوو. بە سەرنجدان بە گەشەی خێرا و بەرفراوانی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە سەدەی ٢١، خواست لەسەر دیزاینەری بە ئەزموون زیاتر بوو، بە تایبەتی بەهۆی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای نوێ و پێویستی گرنگیدان بە هۆکارە مرۆییەکان.

بەکارهێنانەکان

دیزاینی گرافیک دەتوانێت چەندین بەکارهێنانی هەبێت لە هێماکانی ڕێگاوبانەوە تا نەخشەی تەکنیکی و کتێبەکان. زۆرجار لە براندکردنی بەرهەم و توخمەکانی ناسنامەی کۆمپانیا وەک لۆگۆ، ڕەنگ، پاکەت و دەق وەک بەشێک لە ریکلام بەکاردێت. یان لە گۆڤارە زانستییەکانەوە تا ڕاپۆرتکردنی هەواڵ، زۆرجار پێشکەشکردنی بۆچوون و زانیارییەکان بە گرافیک و پێکهاتە بینراوەکان باشتر ڕوون دەکرێتەوە کە بە دیزاینی زانیاری ناسراوە.

یان دەشێت بۆ دیزاینکردنی ماڵپەڕ و پەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنرێت، یان بۆ دیزاینی بەرنامە و یارییەکانی مۆبایل و تابلێتەکان.

ئامرازەکان

لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ٢١ کۆمەڵێک بەرنامە بۆ کۆمپیوتەرەکان دروست کرا کە پێشتر بوونیان نەبوو و بە دەست جێبەجێ دەکرا. کۆمپیوتەرەکان وایانکرد دیزاینەران بتوانن ئەو گۆڕانکارییەی لە شێواز و تایپۆگرافی دەیکەن ڕاستەوخۆ بیبینن و هەڵەکانیان ئاسانتر ڕاست بکەنەوە، یان بتوانن چەندین شێوە تاقی بکەنەوە تاوەکوو بگەنە باشترین ئەنجام. 

زۆربەی دیزاینەران پرۆسەیەکی تێکەڵاو بەکاردەهێنن لە دروستکردنی دەستی و کۆمپیوتەری. سەرەتا نەخشەی کارەکەیان بە دەست دەکێشنەوە و دواتر لەسەر کۆمپیوتەر ئەنجامی دەدەن.

کۆمەڵێک بەرنامەی گشتی هەن کە چاوەڕوان دەکرێت دیزاینەرانی گرافیک تێیدا شارەزا بن بۆ دروستکردنی وێنە و تایپۆگرافی و نەخشەسازی. نزیکەی هەموو ئەو بەرنامە نەرمەکاڵایە بەناوبانگانە کە بەکار دەهێنرێن بەرهەمی کۆمپانیای ئەدۆبی سیستەمز ئینکۆڕپۆراتدن.

بەزۆری ئەدۆبی فۆتۆشۆپ (بەرنامەیەک لەسەر بنەمای ڕاستەر بۆ دەستکاریکردنی وێنە) و ئەدۆبی ئیلسترەیتۆر (بەرنامەیەکی ڤێکتەر بۆ وێنەکێشان) بەکاردەهێنرێن. هەندێک لە دیزاینەرانیش لە سەرانسەری جیهان CorelDraw بەکاردەهێنن. CorelDraw نەرمەکاڵایەکی دەستکاریکەری گرافیکی ڤێکتەرییە کە لەلایەن کۆمپانیای Corel Corporation پەرەی پێدراوە و دەخرێتە بازاڕەوە. نەرمەکاڵایەکیش کە سەرچاوە کراوە بێت و بۆ دەستکاریکردنی گرافیکی ڤێکتەری بەکاربێت بریتییە لە Inkscape.

فۆرماتی سەرەکی پەڕگەی بەکارهێنراو لە Inkscape بریتییە لە Scalable Vector Graphics (SVG). دەتوانیت فایلەکە بە هەر فۆرماتێکی ڤێکتەری تر هاوردە یان هەناردە بکەیت. 

بەناوبانگترین بەرنامەکان

  • ئەدۆبی ئیلسترەیتۆر (Adobe Illustrator)
  • ئەفینیتی دیزاینەر (Affinity Designer)
  • پڕۆکریەیت (Procreate)
  • ئەدۆبی فۆتۆشۆپ (Adobe Photoshop)
  • ئەفینیتی فۆتۆ (Affinity Photo)
  • کانڤا (Canva)
  • گراڤت دیزاینەر (Gravit Designer)
  • ئەدۆبی ئیندیزاین (Adobe InDesign)
  • پیکسلەر (Pixlr)
  • فیگما (Figma)
  • سکێچ (Sketch)
  • کرێلۆ (Crello)
  • فۆتۆسکەیپ (PhotoScape)
  • ڤێکتەر (Vectr)
  • کریتا (Krita)
  • ئینکسکەیپ (Inkscape)
  • گیمپ (GIMP)

نوسەر: دیار جبار قادر

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

لەتکردنی مانگ لەلایەن پێغەمبەرەوە

دواتر

زەڕایەن ، پاڵەوانیەتیەکی موایتای لە هۆڵی VIP Sport بەڕێوەچوو

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 3 = 1

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,855)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,198)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,139)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,019)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,872)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,473)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,858)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,658)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,591)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©