ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەکان
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆیی سلێمانی ڕایگەیاند : لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10 یسەرلەبەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەرڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆماردەکەن.
ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2026 کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانیئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) کاریاندەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەک خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
١.کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە – دوکان وە بە پێچەوانەوە.
٢. کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە.
٣.کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە.
٤.کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای عەربەت – پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە.
٥.کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری وە بە پێچەوانەوە.
٦.کامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە)
٧.کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە.
٨.کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە)
٩.کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکە.
تێبینی:
لە ئێستادا ڕێگای تاسڵوجە ـ دووکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆئۆتۆمبێلی گەورەو بچووک دانراوەو کاریان پێ دەکرێت.
پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریکراوەکان و دوورکەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەرکێشی دەتانپارێزێت لەلێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.