ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ سێ هێندی ساڵی پار بووە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە دوایین ئامارییدا ڕایگەیاند :
كۆی گشتی بارانی وەرزی ئەمساڵ( 2025 – 2026 ) بەراورد بە كۆی گشتی بارانی وەرزی پار( 2024 – 2025 ) لە وێسگەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان و هەندێ وێسگەی كەشناسی كشتوكاڵی زیادیکردووە . سوپاس بۆ خوای گەورە بە تێكڕای شوێنەكان ئەمساڵ سێ ئەوەندەی پار زیاتر باران باریوە .
کە تیایدا قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ بە ڕێژەی( 1153,6 ملیم ) دیاریکراوە ، کە ساڵی ڕابردوو کۆی گشتی باران بارین بریتی بووە لە( 359,2 ملیم ) ، ئەوەش واتە سێهێندە زیاتر بووە لەساڵی ڕابردوو .
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی