ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بڵاویکردەوە : ئەمڕۆ (٢٥–٥–٢٠٢٦) بەرێز ( رزگار غفور)قائیمقامی قەزای شارەزوور لە دیوانی قائیمقامیەت بە ئامادەبوونی بەرێوبەری ناحیەی زەڕایەن وئەندامانی لیژنەی ئەمنی کۆبوونەوە ، بەمەبەستی دانانی بەرنامە و ئامادەکاری لەڕووی ئاسایشەوە بۆجەژنی قوربانی پیرۆز لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی چەند خاڵێک کرا و ئەرکی سەرجەم لایەنەپەیوەندیدارەکان دیاریکرا بۆ ڕۆژانی پشووی جەژن وە جەختکرایەوە لە هەماهەنگی تەواو لە نێوانفەرمانگەکان وە داواکرا لە هاولاتیانی خۆشەویست پابەندی رێنماییەکان بن بۆ پاراستنی ژینگە بەتایبەتلە کاتی قوربانی کردندا لەپێناو سەلامەتی هەمووان .

