هەلی کار لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بەدوای ئەندازیاری بەستەرکاری و چارەسەرەکان (Integration & Solutions Engineer) دەگەڕێت تاوەکو ببێت بە بەشێک لە گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە حکومییەکان. ئەرکە سەرەکییەکان: ✔ پاڵپشتیی بەستەرکاری لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی فەرمانگە. ✔ هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان و دابینکاران. ✔ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان و ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان. مەرجەکان: ✔ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاریی سۆفتوێر، IT) یان بواری پەیوەندیدار. ✔ ئەزموونی کارکردن لە پەرەپێدانی سۆفتوێر و بەستەرکاریی سیستەمەکاندا. ✔ شارەزایی لە API، ڕێکارەکانی Authentication و تەلارسازییە هاوچەرخەکان. ✔ توانایەکی بەهێز لە پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکاندا. سیڤییەکەت بنێرە بۆ: jobs@dit.gov.krd لە ناونیشانی ئیمەیڵەکەدا (Subject) بنووسە: “Integration & Solutions Engineer” ئەو ئیمەیڵانەی ناونیشان لەخۆنەگرن راستەوخۆ وەلا دەدرێن.