Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
وتار

بۆچی بەم دۆخەی ئێستامان گەیشتووین !

05/09/2019
0



لەکۆمەڵگەی کوردیدا هەمیشە خۆمان بەموقەدەس وزاناو دانا زانیووە،وەک ئەوەی هەر کێشەیەک ڕووبدات بێین بەکوشتن و ململانێ و ئاڵوزی چارەسەری بکەین ،بەداخەوە زۆر جار کێشەکان وابەستەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەین وەک ئەوەی کێشەکان کەرەستەو داهێنەرەکان بن وخۆمان کائینێکی موقەدەسین،هەر لەتۆڕه کۆمەڵایەتیەکانەوە تا دەگاتە دراماکان و کۆی کێشەو ئاریشە کۆمەڵایەتیەکان ئەوە خودی خۆمان
بەرپرسیارین .چونکە تەماشابکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نزیکەی دوو ملیارو 26ملێون کەس بەکار هێنەری هەیه لەجیهاندا هێندەی کورد کێشەو هەڕەشەو برسێتی سێکسی و ململانێ و دژایەتی و یەکتر شکاندنی تێدانیە چونکە ئەوە خۆدی خۆمانین نازانین بەباشەو پێگەی زانیاری و سودمەندانەو بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە دروستەکان به بەکاری بهێنین،دۆخی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگا بەجورێکە ترس و دڵە ڕاوکێ و بێ موتمانەی دروست بووە،چەند ساڵێک لەمەو بەر ژنێک بکوژرایە دونیا دەکەوتە شڵەژان ئێستا هەفتە نیە هەواڵ ومانشێت و لیدی تیڤیەکان هەواڵی کوشتنی ژنێکی تێدا نەبێت بەڕاستی کارەساتە،ئەوانە والەعەقڵی خۆیان دەبینین کەژنێک یان کچێک هەڵەی کرد دەبێت بکوژرێ چونکە سەر شۆڕییە،ئێمەی کورد کە خۆمان بە موسڵمان دەزانین هیچ دەقێکی ئاینی نیە پاڵپشتی کوشتنی ژنان بکات،کەهەندێ کەس پێیان وایە ئەوە ئیسلامی کۆنە پەرستە هۆکارو ڕێگەی داوە بەکوشتن،نەخێر لەدەیان ئایەت و فەرموودەدا کوشتنی مرۆڤەکان بەتاوانی گەورە ناوبراوەو ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتی وپێکەوەژیان و دادپەروەریی و خۆشبەختی و ڕێزی مرۆڤایەتیە،ئیتر کەسێکی کاڵفامی عەقڵ دۆگما بەچەکێک دەکەوێته وێزەی ژنێکەوە ئەمە دواکەوتوی عەقڵی خۆیەتی نەک ئیسلام ،بەڵێ شەرەف وبەهاو ڕێزی مرۆڤەکان گرنگترین شتە بەڵام کەهەڵە کرا دەکرێت لۆژیکانە بڕیار لەسەر شتەکان بدرێت و کچەکەت هەڵە دەکات دەستی بگرەو ئامۆژگاری و ڕێنمایی درووستی بکە،ژنەکەت هه ڵەدەکات زانیت لەتوانای چارەسەری تۆدا نیە،جیابوونەوە باشترین چارەسەره،کەئەوەش ئیسلامی پیرۆز دایناوە نەک عەقڵیەتی خۆمان ،بۆیە بەم دۆخەی ئێستا گەیشتووین ،نەبوونی هۆشیاریی و ڕۆشنبیری لەفاکتە کۆمەڵایەتیەکاندا تادەگاتە بەها کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندییە سنوردارەکان کەبەداخەوە هەندێ له کەناڵەکان کەفلتەرێکی باشیان نیە بۆ دراماکانیان کەوا لەتاکی کورد دەکات لاسایی بکاتەوەو ئەویش پەیڕەوی هەمان ڕەفتار بکاتەوەو دور بکەوێتە لەسایکۆلۆژیایی دروستی خێزان ،وەک ڕۆژنامەنووس ساڵی 2009ڕاپۆرتێکم بۆ گۆڤاری هۆنیا لەسەر کاریگەری دراماکان ئامادەکرد تێدا هاتووە ژنێک لەسەر ئەوەی کاتێک پیاوەکەی لەسەر ئیش گەڕاوەتەوە وماندووە ئەو سەیری درامای موهەنەندی کردبوو پێی وتبوو کەمێک ئاوم بێنە ژنەکه وتبووی چیە ئەم بۆڵە بۆڵە خۆ بەنیوەی موهەند قۆزبوویتایە دونیات دەخوارد ،بەڕاستی کارەساتە ئەوەش نمونەی کاریگەری لاسایی کردنەوەی دراماکان.بۆیە بەم دۆخەی ئێستا بڕۆین کارەساترو خراپتر ڕووبەڕووی کۆمەڵگا دەبێتەوە جاران ڕیش سپی گەڕەکێکمان دەبینی لەشەرما بێ هیج شتێک خۆمان دەشاردەوە چونکە شەرم و شکۆ هەبوو ئێستا بەبەرچاوی دەیان پیاوی ڕیش سپیەوە دادەنیشێت و وێنەی بڵاو دەکاتەوە کە چۆن مەشروب دەخواتەوە و نێرگەلە دەکێشێت،کەئەوەش ئەم دۆخە گەیاندوێتی و هەمووشمان بەرپرسیارین. بۆیە دەبێت خێزان سەروەریی کۆمەڵگا بپارێزێت و هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی زیاتر ڕەنگبداتەوەو کێشەو ئاریشەکان لۆژیکانە چارەسەر بکەین.

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

ئاسایش و پۆلیسی قەزای شارەزوور تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن .

دواتر

مەڕاسیمی کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەرێوەچوو

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

5 + 2 =

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,855)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,198)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,139)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,019)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,872)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,473)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,858)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,658)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,591)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©