Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
وتار

شرۆڤەکار لە میدیای کوردییدا !

23/08/2022
0

د.شوان ئادەم ئەیڤەس

شرۆڤەکار؛ دەشێت کەسێک بێت کە زانیاریی گشتیی و پاشخانی ھزریی بەرفراوانی ھەبێت و لەبوارێکی دیارییکراوییشدا خاوەن شارەزایی یاخوود پسپۆڕیی وردبێت، واتە «لەھەموو بوارێکدا؛ شتێک بزانێت و لە بوارێکیشدا؛ ھەموو شت بزانێت.» ھەروەھا بەپێی کەرت و کایە جیاوازەکان؛ دەبێت جیاوازیی لەنێوان شرۆڤەکاری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتیی و …تد_دا ھەبێت، چونکە شارەزایی و پسپۆڕیی وردی ھەر بوارێک، پێویستیی بە ھۆشیاریی و تواناسازیی لە پێگەیاندنی شرۆڤەکاری تایبەتمەنددا ھەیە کە بەھۆیەوە دەرکەوێت و بناسرێتەوە.

بەداخەوە ھاوشێوەی زۆر بوار و بابەتی دیکە؛ لەھەرێمی کوردستانی بندەستی عێراقدا دەرکەوتن و ناساندنی شرۆڤەکار بە فلتەرێکی زانستیی و پیشەییدا ناڕوات و نەڕۆشتووە. ھەربۆیە «شرۆڤەکاران» پێویستییان بە راھێنانی بەردەوامی بەھرە و تواناکانیان ھەیە. ھاوکات گرنگ و کاریگەرتر دەبن؛ ئەگەر لەبوارێکی دیارییکراودا بەپێی پسپۆڕیی یاخوود شارەزاییان جیابکرێنەوە و زەمینەی دەرکەوتن و ناساندنیان بەشێوازی جیاواز و بەرنامەرێژکراو لەو بوارەی خۆیاندا بۆ بڕەخسێنرێت.

خەوشی بەشێکی زۆر لەوانەی لە میدیاکانەوە وەک شرۆڤەکار دەناسێرێن زۆر و ھەمەجۆرە، چوونکە لە زۆر بواردا بەمەبەست بێت یان بێمەبەست بەبێ ئەوەی شارەزایی یاخوود وردیی پسپۆڕییەکانیان بە ھەند وەربگیرێت؛ بەکاردەھێنرێن. خاوەنی زانیاریی نوێ و خوێندنەوەی وردی دیاردە و دەرکەوتەکان نین و توانای پێکەوەبەستنەوەی پێدراوەکانیان سنووردارە و کەمتر دەتوانن ھەڵھێنجاندنی درووست بخەنەڕوو. لەھەمووی گرنگتر کەمترین گرنگیی بە ئیتیک و ئەتەکێتی قسەکردن و وەڵامدانەوە دەدەن و لەپەڕاوێزخستنی پرسیارە موحریجەکانیشدا دیبلۆماسیی نیین. زۆرجار بەبێ ھۆ؛ ھەڵدەچن و لەکۆتاییشدا خاڵ ناخەنەسەر پیت. ھێندەی بۆ خۆدەرخستن و دیکۆر و پڕکردنەوەی بۆشایی میدیایی بەکاردەبرێن، نیوھێندە بۆ لابردنی تەمی گوومان و روونکردنەوەی ئەو بابەتە بانگھێشتناکرێن کە لەسەری دەدوێن.

لەرووی سیاسییەوە؛ کەمترین زەمینە بۆ پێگەیاندن و ھێنانەپێشەوەی نەوەی نوێی شرۆڤەکاران بەگشتیی و خانمان بەتایبەتیی رەخسێنراوە. لەرووی پۆشاک و رێکپۆشیی و زمانی جەستەوە؛ ھەست بەبێ سەلیقەییەکی زۆری ئەوانە دەکرێت کە بە «شرۆڤەکارانی حزب» ناسێنراون. بەتایبەت لەو دۆخانەدا کە حزب پێویستیی بە روونکردنەوەی پلان و کارنامەیەکی دیاریکراوی ھەیە، ئەمان ھێندەی لەرووی سۆز و بیرکردنەوەی تەسکی حزبییەوە بەرگریی دەکەن، نیوھێندە پشت بە داتا و ھێزی لۆژیک نابەستن!

لەبەر ئەوانە و دەیان ھۆکاری دیکە؛ کردنەوەی خوولی ھۆشیاریی بۆ تواناسازیی شرۆڤەکاران گرنگ و پێویستە. بەتایبەت لەبابەتگەلی وەک: شرۆڤەکار و پێویستیی ھۆشیاریی میدیایی، شرۆڤەکار و تایبەتمەندییە زانستییەکانی، شرۆڤەکار و گرنگیی زمانی جەستەی، شرۆڤەکار و کۆنترۆڵکردنی ھەڵچوونە دەروونییەکانی، شرۆڤەکار و درووست بەکارھێنانی زمان.

لەگەڵ ھەموو ئەوانەیشدا؛ زۆرجار زۆر دەرکەوتنی «شرۆڤەکار»ی بێتوانا و بێسەلیقە ھێندەی پەیوەندیی بە خراپی ھەڵبژاردەی میدیاکانەوە ھەیە، نیوھێندە پەیوەندیی بەو کەسەوە نییە کە زووزوو بانگھشتدەکرێت و لەکۆتاییشدا ھیچ تەمومژێک ناڕەوێنێتەوە!

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

بۆکان هەورامی وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە

دواتر

مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ( شه‌مه‌ندۆفێره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌وه‌ستێ ) لە قەزای شارەزوور بەڕێوەدەچێت .

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

78 − 77 =

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,855)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,198)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,139)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,019)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,872)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,473)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,858)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,658)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,591)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©