Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
زانیاری

مۆنتاژ چییه‌؟

13/08/2022
0

مۆنتاژ

مۆنتاژ بەو کارە تەکنیکیانە دەوترێت کە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی فلیمێکدا یان ڤیدۆیەکدا دەکرێت، وەک بڕین، کورتکردنەوە، دەستکاریکردن لە کاتدا و وشەکە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت و بۆ یەکەم جار لە سینەمادا لەلایەن سێرگەی ئایزنستاین بەکارھاتووە.

مۆنتاژ چییە

مۆنتاژ بریتییە لە ھونەری رێکخستن یان کۆکردنەوەو پێکھێنانی ( گرتەکانی کامێرا) ئەمەش بەپێی  :-
1- روانینی دەرھێنەر
2- سکرێپت یان سیناریۆ
3- سروشتی بابەتەکە

پڕۆسەو کاری مۆنتاژ

پڕۆسەو کاری مۆنتاژ بە کارێکی گرنگی تەلەفزیۆن دادەنرێت، بۆ سەرلەنوێ پێکھێنان و دروستکردنی کار، کە تێیدا کۆکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ و موزیک و تایتڵ لە خۆدەگرێت، واتە بە بێ مۆنتاژ ھیچ کارێک شیاوی بڵاوکردنەوە نیە.

مۆنتاژ دوای کۆکردنەوەو تەواوبوونی ھەموو ئەو بابەتانە دێت کە لەبەرنامەدا بەکاردێت و شێوەیەکی کۆتایی لەخۆ دەگرێت.

ئەوکەسەی کە ھەڵدەستێت بەکاری مۆنتاژ  پێی دەڵێن مۆنتێر، کە پسپۆڕ و شارەزایە لەبواری ھونەرەکانی مۆنتاژ، بە پێی رێنماییەکانی دەرھێنەر کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی روانینەکانی تایبەت بە مۆنتاژکردنی کارەکە، بۆیە مۆنتێر دەبێت

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆنتێر 

1- دەبێت توانای داھێنانی ھەبێت لەیارمەتیدانی دەرھێنەر لە جێبەجێکردندا.
2- دەبێت شارەزایی ھەبێت لەسەر ئامێر و بەرنامە نوێکان و توانا ھونەریەکان.
3- خاوەن خێراییەکی زۆر بێت لە کاردا، بەڵام لەسەر بنەمای وردی و دروستی.
4- خاوەن روانینێکی ھونەری بەرز بێت، بەتایبەت لە دەنگ و وێنە.

شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ 

لە پڕۆسەی مۆنتاژ، شێوازەکانی گواستنەوەی وێنە بەچەند جۆرێک دەبێت وەک:-

– بڕین  Cut / گواستنەوەی راستەوخۆییە لە دیمەنێکەوە بۆ دیمەنێکی تر.

– تێکەڵکردن  Dissolve / گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی تێکەڵکردن.

– ونبوون  Fade / گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی ونبوون و دیارنەمان.

– سڕینەوە  Wipe / ھاتنی دیمەنی دووەمە بەشێوەی سڕینەوە بۆسەر دیمەنی یەکەم، یان سڕینەوەی دیمەنی یەکەم.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسەی کەکاری مۆنتاژ دەکات، دەبێت لەرووی دەروونیەوە زۆر ئاسوودەبێت و پەیوەندییەکی باش و پتەوی لەگەڵ ستافی کارەکەی ھەبێت، لەھەمانکاتدا دەبێتە رێنیشاندەرێک بۆ کامێرامان، بەتایبەت لەکاتی پێدانی تێبینی، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چاوێکی ھونەری ھەبێت لەرووی رەنگەوە، بۆئەوەی لەکاتی چارەسەرکردنی رەنگ و بەکارھێنانی رەنگ تووشی گرفت نەبێت، لەھەمووشی گرنگتر مۆنتێر دەبێت مۆسیقی بێت و شارەزایی لە ئیقاعی مۆسیقا ھەبێت.

نوسەر: دیار جبار قادر

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

هەڵەبجە.. لەم چلەى هاوینەدا بەرمیلێک نەوتى سپى بە 260 هه‌زار دینارە

دواتر

نوێژە فەرزەکان

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 42 = 51

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,856)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,199)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,141)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,020)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,873)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,474)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,860)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,661)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,592)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©