Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
زانیاری

یاسای کاری رۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان

01/02/2023
0

ئەرستۆ (٣٨٤ی پ. ز – ٣٢٢ی پ. ز)فەیلەسووفی یۆنانی دەڵێت ئەگەر مرۆڤ بەسروشت بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی بێت ، بەجورێک ناتوانێ بەتەنها بژی و پێویستی بەپێکەوە ژیان بێت بۆمانەوەی بەمرۆڤی و دروست بوونی سیفاتە مرۆڤایەتیەکان تیایدا ، ئەوا لە ئەنجامی  ئەو  پێکەوە ژیانەی لەگەڵ  مرۆڤەکانی دیکەدا پێویستی بەیاسایەک دەبێت بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا .
لەسەردەمی ئەمڕۆدا هیچ لایەنێکی ژیان نەماوە ،کەیاسا گرنگی پێنەدابێ بەبەندو مادەی یاسایی ڕێکنەخرابێت ، مەگەر ئەو پەیوەندی و ڕەفتارە کۆمەڵایەتیە ئەوەندە کەم بایەخ بن کەپێویست بەیاسا نەکات و تەنها بنەما ئیتکی و ئاینیەکان بەس بن بۆ ڕێکخستنی

بەرلە ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ ی کۆمەڵانی خەڵک لەباشوری کوردستان ، لەسەردەمی کۆماری عێراقدا ،  بۆدەرچوونی هەر ڕۆژنامە و گۆڤار و رادیۆ و تەلەفزیۆنێک بەگوێرەی یاسای چاپەمەنی عێراق ژمارە ٢٠٦ ساڵی ١٩٦٨ ڕێگەی پێدەدرا  و لەدوای   راپەرین و دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  لە ٢٥-٤-١٩٩٣  ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان یاسای ژمارە ١٠چاپەمەنی هەرێمی کوردستانی لەسەرپێشنیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری دەرکرد .
ئەم یاسایە لە نۆزدە مادە پێک هاتبوو ئەم یاسایە ، جیاوازیەکی زۆری هەبوو لەگەڵ یاسایی ژمارە ٢٠٦ چاپەمەنی  عێراق و لەهەندێک مادەش وەکو یاسا عێراقیەکە بوو

دوای نزیکەی ١٤ ساڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان – عێراق لەسەرداوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یاسایی ژمارە ٣٥ یاسای رۆژنامەگەری لەساڵی ٢٠٠٧ دەرچوواند، کەتائیستاش یاساکە بەرکارە و لەدادگاکان کاری پێ دەکرێت.

بەبڕوای شارەزایانی بواری رۆژنامەنوسی  یاسای رۆژنامەنوسی بریتیە لەو کۆت و بەند و مادانەی کەپیشەی رۆژنامەنوسی بەشێوازێکی گشتی و ئەبستراکت و زۆرەکی ڕێک دەخەن و یاسا بەگشتی و یاسای رۆژنامەنوسی بەتایبەتی ، بەتەنها پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ڕێک دەخات ، هیچ پەیوەندیەکی بەڕێکخستنی پەوەندی نێوان مرۆڤ و خوا یان مرۆڤ و خودی خۆیەوە نیە ، کەدەچێتە چوارچێوەی بنەما ئایینیەکان یان ئیتیکیەکان.

یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ رۆژنامەگەری کوردستان لەچواردە مادە پێک هاتوە و لەهۆکاری دەرچواندنی یاساکە هاتوە ، ئەمرۆ رۆژنامەگەری لەکۆمەڵگای کوردستانی و نێودەوڵەتیدا گرنگی زۆری هەیه و ئاسۆیەکی فراوانی لەئازادی لەبەردەمدایە ، ئەمەش وای خواستوە یاسایەکی تایبەتی بۆ دەربچێت تاکو کاری رۆژنامەگەری بەجۆرێکی وا رێک بخات کەلەگەڵ گیانی سەردەم  و گەشەسەندنەکانیدا بگونجێ و وابکات هاولاتی ئاگاداری راستی روداوەکان بێت و لەپێناو دابینکردنی پێداویستیەکانی ئازادیی رۆژنامەگەری بەرونی و پیشەیی و دەربڕینی بیرو بۆچونەکان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لەدامەزراندنی کۆمەڵی مەدەنی و رەخساندنی پرەنسیپەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ئەم یاسایە دانرا.
بەگوێرەی مادەی دووی  یاسای ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ یاسای کاری رۆژنامەنوسی
یەکەم: رۆژنامەگەری ئازادەو هیچ سانسۆرێکی لەسەرنیە و ئازادیی دەربڕین و بڵاوکردنەوە بۆ هەموو هاوڵاتیان دەستەبەرە.

دووەم : رۆژنامەنوس بۆی هەیە لەسەرچاوە جیاوازەکانەوە هەر زانیاریەک کەبایەخی  بۆ هاوڵاتیان هەبێ و پەیوەندی بەبەرژەوەندی گشتیەوە بێ بەدەست بێنێ بەپێی یاسا.
سێ هەم : سەبارەت بەو داواکارییانەی دەخرێتە بەردەم دادگا رۆژنامەنوس بۆی هەیە ، سەرچاوەی ئەو زانیاری ، یان ئەو هەواڵانەی کەبەدەستیان دێنێ نهێنیان ببپارێزێ مەگەر دادگای تایبەتمەند ، بەپێچەوانەوە بڕیار بدا.

چوارەم : هەرکەسێکی سروشتی یان مەعنەوی مافی خاوەندارێتی رۆژنامەی هەیە ، دەتوانێ بەپێی حوکمەکانی ئەم یاسا دەری بکات.

پێنجەم :رۆژنامە قەدەغە ناکرێ و دەستی بەسەردا ناگیرێ

مادەی سێهەمی ئەم یاسایە خاڵی جەوهەری گرنگ و وەرچەرخانی گرنگ بوو کار ئاسانی بۆ دەرکردنی رۆژنامە و بلاوکراوەکان کرد ، بەگوێرەی ئەم مادەیە دەرکردنی رۆژنامە پێویستی بەوەیە ،خاوەن ئیمتیاز یان دامەزرێنەرەکەری راگەیاندنێک لەدوو رۆژنامەی رۆژانەی هەرێم بڵاو بکاتەوە ، کەناو نازناوو رەگەزنامە وشوێنی نیشتەجێبوونی خاوەن ئیمتیاز یاخود ، دامەزرێنەر و ناوی رۆژنامەکەو ئەو زمانەی  کەپێی بڵاو دەکرێتەوە ، لەگەڵ ناوی سەرنوسەر و ماوەی دەرچونی تێدا بنوسرێ ، راگەیاندنەکەش بەبەیانی دەرکردنی رۆژنامە دادەنرێت.

خاڵێکی تری گرنگی یاسای رۆژنامەنوسی مادەی شەشەمە کە ئەگەر رۆژنامە زانیاری نادروستی بڵاوکردەوە ، ئەوا ئەو کەسەی کەبابەتە بڵاوکراوەکەی پێ  پەیوەستە ، یاخود یەکێک لەمیراتگرانی ، یان ئەوەی لەرووی یاساییەوە جێگریەتی بۆی هەیە داوای راستکردنەوەی بکا و وەڵامی هەوال ، یان وتارەکەبداتەوە، پێویستە سەرنوسەریش راستکردنەوە ، یاخود وەڵامدانەوەکە لەیەکێک لەدوو ژمارەی دوای مێژووی گەیشتنی وەلامەکە لەهەمان جێ و بەهەمان پیت و هەمان ئەو قەبارەیەی کەپیێ بلاوکراوەتەوە بڵاو بکاتەوە. ئەگەر  رۆژنامە وەلامدانەوە یان راستکردنەوەی بڵاونەکردەوە بەبڕێک پارە کە لەیەک ملیۆن دینار کەمتر و لەدووملیۆن دینار زیاتر نەبێت غەرامە دەکرێت،
بەپێچەوانە سەڕنوسەر مافی بلانەکردنەوەی وەلامدانەوەکەی هەیە ،
١- ئەگەر رۆژنامەکە بەر لەگەیشتنی وەلام یان راستکردنەوەکە ،بابەتە بڵاوکراوەکەی بەشێوەیەکی وردتر و تەواو راستکردبووە ،
٢-ئەگەر وەڵامدانەوه ، یان راستکردنەوەکە بەناوێکی خوازراوە بوو
٣-ئەگەر وەڵامدانەوە و راستکردنەوەکە پێچەوانەی یاسا بێت
٤-ئەگەر وەڵامدانەو و راستکردنەوە دوای ٩٠رۆژ لەبڵاوکردنەوەی هەواڵ یان وتارە وەڵامدراوەکە گەیشت.

لەمادەی حەوتەمی یاساکە ، باس لەماف و ئیمتیازەکانی رۆژنامەنوسان  دەکات ، هاتوە تێیدا ، رۆژنامەنوس سەربەخۆیە لەکاتی ئەنجامدانی پیشەکەی و هیچ دەسەڵاتێکی بەسەرەوە نیە ، جگە لەدەسەڵاتی یاسا . نابێ راو بۆچون و ئەو زانیاریانەی کەبڵاویان دەکاتەوا و ببنە هۆی تێکدانی باری ژیانی ، یان زیان بەخۆی و مافەکانی بگەیەنێت و رۆژنامەنوس مافی  ئەوەی هەیە سەرچاوەی زانیاری  ئاشکرا نەکات و مافی بەشداری لەکۆنگرەو چالاکییە گشتیەکاندا هەیە و سوکایەتیکردن یان دەستدرێژیکردنە سەر رۆژنامەنوس ، وەکو سوکایەتیکردنە بەفەرمانبەرێک دەوڵەت.

مادەی نۆیەمی یاساکەش ئەو سزایانە دەگریتەوە کەرۆژنڵمەنوس و سەرنوسەری پێ غرامە دەکرێت کە لەیەک ملیۆن دینار کەمتر و لەو پێنج ملیۆن دینار پتر نەبێت لەکاتێکدا یەکێک لەم خاڵانەی خوارەوەی بڵاوکردەوە
١- چاندنی تۆی رق و کینە و لێکترازاندنی پێکهاتەکانی کۆمەڵ.
٢- سوکایەتیکردن بەبیروباوەڕ و ڕێورەسمە ئاینیەکان.
٣-سوکایەتیکردن بەسیمبوڵ و پیرۆزییەکانی هەر ئاین و ئاینزایەک و لەکەدارکردنیان.
٤-هەر بابەتێک پەیوەندیی بەنهێنیەکانی ژیانی تایبەتی تاکەوە هەبێ ، هەر چەندە راستیش بێت ، بەڵام بڵاوکردنەوەی ببێتە هۆی لەکەدار بوونی .
٥- جنێودان و توانجی ناڕەواو ناوزڕاندن.
٦- هەربابەتێک زیان بەرێکاری لێکۆڵینەوە و دادوەری بگەیەنێت تەنیا مەگەر دادگا رێگای بەبڵاوکردنەوەی دابێت.
٧- پێشیلکردنی پرەنسیپەکانی بەڵێنامەی (میساقی شەرەف) فیدراسیۆنی نیودەوڵەتی ساڵی ١٩٥٤ی هەموارکراو.

مادەی یازدەهەمی یاساکەش دەڵێت ،هەربابەتێک لەسەرچاوەکانی دەرەوەی هرێم وەرگیرابێت ،یاخود وەرگێڕدرابێت ، لەبەرپرسیاریتی تاوانەکانی بڵاوکردنەوە نابوردرێت.

جگە لەیاسای ژمارە (٣٥ )ی سالی ٢٠٠٧ یاسای رۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان. _یاسای ژمارە ژمارە (١١ )ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان . _یاسای ژمارە (٦ )ی سالی ٢٠٠٨ یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە ھەرێمی کوردستان هەیە.

ئامادەکردنی : ئەبوبەکر حسین.

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

سەردانی خوێندکارانی قوتابخانەی دەرسیم بۆ ئۆفیسی سایتی شارەزوورنیوز

دواتر

هەگبەی ڕۆژنامەگەری کوردی

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 27 = 37

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,855)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,198)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,139)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,019)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,872)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,473)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,858)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,658)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,591)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©