زیاتر لە 75 هەزار گەشتیار سەردانی ڤیستیڤاڵی حەساریان کردووە و داهاتی فرۆش گەیشتووەتە 59 ملیۆن دینار
لیژنەی سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵی حەسار ئاماری کۆتایی چالاکییەکانی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەیبڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاستێکی بەرچاو لە ئامادەبوونی گەشتیاران و جووڵەی بازرگانی تۆمارکراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕەسمی لیژنەی سەرپەرشتیار، لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە 75 هەزار گەشتیار وهاووڵاتی سەردانی ڤیستیڤاڵەکەیان کردووە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان و کڕینی بەرهەمەخۆماڵییەکان.
هاوکات لە ڕووی ئابوورییەوە، ڤیستیڤاڵەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە و بڕی فرۆشیبەرهەمە خۆماڵی و دەستکردەکان لەلایەن بەشداربووانەوە گەیشتووەتە 59 ملیۆن دیناری عێراقی.
ئەم ڤیستیڤاڵە بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆبەرهەمهێنەران ڕێکخستنی بۆ کراوە، و ئامارە بەرزەکانی ئەمساڵیش ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی بایەخیگەشتیاران بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان.
سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق