Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
ھەواڵ

بارزانی پەیامێکی گرنگ بە دەنگدەرانی دوێنێ دەدات

26/09/2017
0
مەسعود بارزانی، رایگەیاند، بڕیاری گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی، تاوان نییە و دژی دەستووری عێراقیش نییە، دەشڵێت “لە 25ی ئەیلوولەوە کوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێ و مافی خۆمانە بڕیاری خۆمان بدەین”.

بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕیفراندۆمی هەرێمەوە بۆ سەربەخۆیی ڕایگەیاند “سوپاسی دۆستەکانمان دەکەین کە هاوسۆزمان بوون لەم پرۆسەیەدا.”


وتیشی “مادام دەستور پێشێلکرا ئەوا مافی خۆمانە بڕیاری خۆمان بدەین و گەلی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلولدا بڕیاری خۆی دا و چووە قۆناغێکی نوێوە.”


ڕاشیگەیاند “پێویستە هەموومان لە بەرگى حزبایەتى دەربچین و بچینە ژێر چەترى نیشتمان، پێویستە ناکۆکى و ململانێکان وەلابنێین و بەهەموومان لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەینەوە.”


وتیشی “بەداخەوە ئیلتیزام بە دەستورى عێراقەوە نەکرا و شەراکەت پێشێلکرا و ئەوان هەموو ڕێککەوتنەکانیان پێشێل کرد.”


بارزانی داوای لە حکومەتى عێراق و بەرپرسانى عێراق کرد بە وردى خوێندنەوەیەک بۆ میژووى کورد بکەن و وتیشی “لە جیاتى هەڕەشە وەرن با گفتوگۆ بۆ ئایندەیەکى باشتر بکەین.”


ئاماژەی بەوەش کرد، هەر گەلێک خۆى شەرعییەت بە بڕیارى خۆى دەدات نەک خەڵکى تر.


وتیشی “ئەم ڕیفراندۆمەى ئەنجامدراوە نە بۆ فەرزکردنى ئەمریى واقیع و نە بۆ جیاکردنەوەى سنورە داوا لە عەبادى دەکەم کە دەرگاى گفتوگۆ دانەخات، لە هەموو دۆخێکدا تەئکید لە برایەتى کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکان دەکەینەوە”.


وتیشی کە “باشترە وڵاتانى دراوسێ ڕۆڵ بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخەکە بگێڕن و تەنیا لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ ڕێگەى ڕاستە بۆ چارەسەرکردنى کیشەکان نەک هەڕەشە و زمانى زبر”.


ڕاشیگەیاند “کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئیستاوە ئامادەین بۆ گفتوگۆى جدى لەگەڵ بەغدا، ئاوارەکان دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان ماڵى خۆیانە تا ئەو کاتەى دەگەڕێنەوە.”


ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت یەکسانى سیاسى و مەدەنى لەنێو هەموو هاوڵاتیاندا بەرقەراربێت.


Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

چـــامپیۆنس_لیگ |قۆناغی 32 |جه‌وله‌ی 2

دواتر

موبایلی ئایفۆن 8 پلەس باشترینە

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

61 − 54 =

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,856)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,199)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,141)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,020)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,873)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,474)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,860)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,661)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,592)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©