ئالان حەمە سەعید ،وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند : ڕەنگی جل و بەرگی ساڵی نوێی خوێند دەگۆڕێت، بۆ چەند ڕەنگێکی دیاریکراو بەپێی قۆناغەکانی خوێندن ، بەمشێوەیەیە
١.باخچەی ساوایان : تیشێرتی پرتەقاڵی و پانتۆڵی نیلی .
٢.قۆناغی 1 تا 6 ی بنەڕەتی : تیشێرتی مارۆنی لەگەڵ پانتۆڵ یان تەنوورەی نیلی .
٣.قۆناغی 7 تا 9 ی بنەڕەتی : تیشێرتی نیلی و پانتۆڵ یان تەنوورەی ڕەساسی .
٤.قۆناغی 10 تا 12 ی ئامادەیی : تیشێرتی ڕەساسی و پانتۆڵ یان تەنوورەی ڕەش .
وەزیری پەروەردە باسی چەند خاڵێکی گرنگی کرد سەبارەت بە گۆڕانی جل و بەرگی ساڵی نوێی خوێندن :
١. هیچ بەڕێوەبەرێكی قوتابخانە مافی ئەوەی نییە ڕێنوێنیی دایك و باوكی قوتابیان بكات یان ناچاریانبكات، بۆ كڕینی جل وبەرگ ڕوو لە كۆمپانیایەكی دیاریكراو بكەن .
٢. ئەو جل و بەرگانەی دیارییان كردووە لە هەموو شوێنێك دەست دەكەون، نابێت كڕینیان سنوورداربكرێت بۆ شوێنێكی تایبەت .
٣. جلوبەرگی نوێ تەنیا یەك لۆگۆی لەسەر دەبێت كە ئەویش لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەیە، هیچقوتابخانەیەك بۆی نییە لۆگۆی تایبەتی خۆی لەسەر جلەكان دابنێت بە مەبەستی بازرگانی.
٤. لە ناو پرۆسەی دابینكردنی جلوبەرگی قوتابخانەدا، هەر كەسێك بیەوێت بازرگانی بكات، مافی ئەوەینییە لە رێنوێنییەكانی وەزارەت دەربچێت، ئەم بڕیارە هەموو ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و ئامانج لێیكەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی خێزانەكان.