لیژنەی ڕێگری کردن لە بەفیڕۆدانی ئاو پێکهێنرا
لەسەر داوای فەرمانگەی ئاوی شارەزوور و لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای شارەزوورەوە ، لیژنەیەکی تایبەتبۆ ڕێگری کردن لە بەفیڕۆدانی ئاو پێکهێنرا .
دەستپێکردن : لە سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی( 2026.7.1 ) بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
سەرپێچییەکان : هەر کەسێك سەرجادە ، بەردەرگا ، یان ئۆتۆمبێل بشوات ، ڕاستەوخۆ ژمارەیخانووەکەی تۆمار دەکرێت .
بڕی غەرامە : سەرپێچیکار بڕی( 50,000 ) پەنجا هەزار دینار سزا دەدرێت ، و بڕی پارەکە دەخرێتە سەرپسوڵەی سزادان .
🏢 کێ دەگرێتەوە ؟
ئەمساڵ بڕیارەکە گشتگیرە و جگە لە هاوبەشانی ئاوی ماڵان ، ئەم شوێنانەش دەگرێتەوە و وەك ماڵانمامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت :
🏛️ سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان
🏢 دەزگا حزبییەکان
🕌 مزگەوتەکان
⚡ مۆلیدە ئەهلییەکان
هیوادارین هاووڵاتیانی خۆشەویست پشتیوانمان بن و خۆیان بەدوور بگرن لە بەفیڕۆدانی ئاو، بۆ ئەوەیپارێزگاری لەم سامانە نیشتمانییە بکەین و کەسیش تووشی سزای دارایی نەبێتەوە .
