خزمەتگوزاری گواستنەوەی فۆرمی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی کاراکرا
لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین و پێشکەشکردنی ئاسانکاری زیاتر بە هاوڵاتیان، بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانو بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی ئاگادارییەکی گرنگی بڵاوکردەوە. تێیدا ڕایدەگەیەنێت کە لەمڕۆدووشەممە، ڕێکەوتی 13ی تەمموزی 2026، خزمەتگوزاری گواستنەوەی هاوڵاتیان لە بریکارێکەوە بۆبریکارێکی تر لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بەرنامەی کارتیئەلیکترۆنییەوە بە فەرمی کاراکرا.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، پرۆسەی گواستنەوەکە بەگوێرەی ئەم مەرجانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
گواستنەوە لەناو هەمان ناوچە: بۆ گواستنەوەی ناوی هاوڵاتی لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تری هەمانگەڕەک یان قەزا، پێویستە هاوڵاتییەکە کارتی زانیاری تایبەت بەو شوێنەی هەبێت.
گواستنەوە بۆ ناوچەیەکی تر: ئەگەر هاوڵاتییەک بیەوێت ناوی خۆی بگوازێتەوە بۆ بریکارێکی ناوچە یانشارێکی تر، مەرجە کارتی زانیاری نوێی ئەو ناوچەیەی پێبێت کە دەیەوێت بۆی بگوازرێتەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی فۆرمی خۆراکتدایە، کە ئامانج لێی خێراکردنیمامەڵەکان و ڕێگریکردنە لە قەرەباڵغی و بەفیڕۆچوونی کاتی هاوڵاتیان.
بۆیە داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکرێت، لە کاتی پێویستدا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی فەرمیکارتی ئەلیکترۆنییەوە سود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرن بەو مەرجەی سەرجەم بەڵگەنامەداواکراوەکانیان تەواو بێت.
ڕێنوس : ئەڤین