Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
تەندروستیڕاپۆرت

دایکوباوکانی شارەزوور چیرۆکی گیرۆدەبوونی منداڵەکانیان بە ئۆتیزم دەگێڕنەوە

30/07/2023
0

ئامادەکردنی: سیڤان تۆفیق

دایک و باوکانی قەزای شارەزوور چیرۆکی منداڵە ئۆتیزمەکانیان بۆ ماڵپەڕی شارەزوور نیوز دەگێڕنەوە و باسیان لەوەکرد، هەرچەندە زۆر ماندوون لەبەخێوکردنی منداڵە ئۆتیزمەکانیان، بەڵام بە ئومێدەوە لەو ڕۆژە دەڕوانن کە منداڵەکانیان حاڵەتەکانی ئۆتیزم تێدەپەڕێنن و دێنەوە ناو کۆمەڵگە و ئاسایی دەبنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە باسیان لەوەکرد کە خەرجی کڕینی دەرمانی منداڵەکانیان چەندە و لەسەنتەرەکانی ڕاهێنان چەندێک پارەیان لێوەرگیراوە.

خومار نەزیر دایکێکی ئۆتیزمە لە قەزای شارەزوور و تەمەنی ٤٣ ساڵە و ژنی ماڵەوەیە، ئەو لەگەڵ ئامۆزاکەی ٢٥ ساڵە هاوسەرگیریان کردووە و خاوەنی شەش منداڵن، بەڵام یەکێک لە منداڵەکانی کە کوڕە گیرۆدەی ئۆتیزمە و حاڵەتەکەی دواکەوتنی ئاستی ژیرییە.

خومار چونکە هیچ منداڵێکی دیکەی توشبوی ئۆتیزم نییە تاوەکو ئێستاش بە ئومێدەوە لە ژیان دەڕوانێت، سەبارەت بە توشبونی کوڕەکەی بە ئۆتیزم بە شارەزوور نیوز دەڵێت: “کوڕەکەم لە تەمەنی دوو ساڵیەوە هەستمان پێکرد ئۆتیزمی هەیە، چونکە هەڵسوکەوتی جیاواز بوو و قسەی نەدەکرد و تێکەڵی منداڵ نەدەبوو، وە پێکەنینی بێ هۆکاری لەگەڵبوو هەروەها لەگەڵ گریانێکی زۆر”.

“کاتێک من و ئامۆزاکەم هاوسەرگیریمان کرد، دکتۆر هیچ شتێکی نەوتوە لەبارەی ئۆتیزم، بەڵام کوڕەکەم ئۆتیزمە و حاڵەتی دواکەوتنی ئاستی ژیری لەگەڵە”، خومار وا دەڵێت

پزیشک بە خێزانی خوماری وتووە، ئەگەری هەیە لەکاتی لەدایکبوونی کوڕەکەیدا ئۆکسجین بۆ مێشکی نەچوبێت، چونکە لە باوانیاندا ئۆتیزم بوونی نەبووە و دەڵێت: “کوڕەکەم ئەگەر یەکێکی خێزانەکەمی لەگەڵدا بێت، تێکەڵی منداڵانی دیکە دەبێت”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکەی پێنج ساڵ و سێ مانگە و سێ ساڵە گیرۆدەی حاڵەتەکەیە و بەهۆیەوە چەندینجار سەردانی چەندین پزیشک و سەنتەرێکی سلێمانیان کردووە، بۆ هەر نیو کاتژمێرێک ٢٠ هەزاریان لێ وەرگیراوە، دوو شروبی کوڕەکەی بە ٣٤ هەزار دینارە.

لەبارەی ئەوەی تاچەند منداڵەکەی ئۆتیزمی تێپەڕاندووە ئەو نەیشاردەوە کە بە تەواوی ئاسایی نەبووەتەوە، بەڵام بەڕاهێنان ڕێژەکەی کەم بووەتەوە و وتی: “لەسەنتەری تایبەتی ئۆتیزم ڕاهێنانی پێدەکرێت و خۆشمان بەردەوام هەوڵدەدەین لەگەڵیدا، هەربۆیە ئێستا زۆر باشتربووە، پێکەنینی بێ هۆکاری نەماوە و گریانیشی نەماوە، چونکە قسەی زۆری لەگەڵ دەکەین”.

وتیشی: “دوو کاتژمێر لەسەنتەر و بەلایەنی کەمەوە خۆشمان ڕۆژی سەعات و نیوێک ڕاهێنانی پێ دەکەین، وە ڕاهێنانەکان زۆرینەی یاری تەرکیزن و پرسیار و وەڵامن”.

سورەیا عەبدوڵای تەمەن ٣٨ ساڵ کە پیشەی مامۆستایە یەکێکە لەو دایکانەی قەزای شارەزوور کە کوڕەکەی بەدەست حاڵەتی ئۆتیزمەوە دەناڵێنێت و تەمەنی شەش ساڵ و چوار مانگە، ئەو هاوسەرەکەی خزمی نیە و هیچ گرفتێکی تەندروستییان نەبووە و خاوەنی منداڵێکی ترن و هیچ نیشانەیەکی ئۆتیزمی تێدا دەرنەکەوتووە و تەندروستە.

سورەیا لەتەمەنی ساڵ و نیو هەستی کردووە کوڕەکەی جیاوازە و لەگەڵ منداڵی هاوتەمەنی خۆی سستی پێوە دیاربووە و تێکەڵ نەبووە، ئەو هۆکاری توشبونی کوڕەکەی بە ئۆتیزم دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕوداوێک و لەوبارەیەوە بۆ شارەزوور نیوزی ئاشکراکرد: “منداڵەکەی من لەتەمەنی ساڵ و چوار مانگی پەنجەی بوو بە دەرگاوە و بۆی دورایەوە، دکتۆر وتی، لەوانەیە توشی شۆک (سەدمە) بوبێت، وە لەوانەشە زکماکی بوبێت، بەڵام من بە بچوکی هەستم پێنەکرد”.

ئاشکراشیکرد: “لەتەمەنی دوو ساڵ و دوو مانگ بردمە لای دکتۆری منداڵان، تاوەکو سێ مانگ شروبێکی بۆ نوسی و بەکارمهێنا بۆی، بەڵام سودی نەبوو، پاشان لەتەمەنی دوو ساڵ و پێنج مانگ بردمە لای دکتۆرێکیتر و لەسەر دەستی توێژەرێکی دەروونی بڕیاری لەسەر درا کە نیشانەی هەیە”.

کوڕەکەی سورەیا ئەو وشانەی دەیزانی وردە وردە بیری دەچوەوە و تەرکیزی نەمابوو و وەڵامدانەوەی کەمبوو، حاڵەتەکە وای لە خێزانی سورەیا کردبوو لە تەمەنی دوو ساڵ و ١٠ مانگی کوڕەکەیان بەرنە یەکێک لە سەنتەرە ئەهلیەکانی پارێزگای سلێمانی و دەڵێت: “لەو سەنتەرە ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو سەعات ڕاهێنای پێکراوە، لەماڵەوەش بەپێی ڕێنمای توێژەرەکەی و مامۆستاکانی ڕاهێنانم پێدەکرد”.

دەشڵێت: “لەسەرەتادا ڕاهێنانی تەرکیز و لاسایکردنەوە و بەهێزکردنی ماسوڵکەی دەمی پێکرا، بۆ نموونە فوکردن لەمۆم و میزەڵان و قەسەب یاخود ئاودانی گوڵ و لابردنی کەلوپەل و فێرکردنی کردنەوە و داخستنی دەرگا و ناسینەوەی هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە، بەمەش سوپاس بۆ خودا قۆناغی باشی بڕی”.

سەبارەت بە خەرجی سەنتەری ڕاهێنان و دەرمانەکانەکانی کوڕەکەی، ناوبراو نەیشاردەوە و ئاماژەی بە ئەوەدا، ماوەی پێنج مانگ لەسلێمانی ڕاهێنیان پێکردووە و بۆ یەک مانگ نرخەکەی ۲٥۰ هەزار بووە و ڕۆشتن لە قەزای شارەزوور بۆ سلێمانی کرێ تەکسیەکەی ۱٥۰هەزار بووە.

لەبارەی خەرجی دەرمانی کوڕەکەی سورەیا باسی لەوەشکرد، بەپێی جۆری دەرمانەکە نرخەکەشی دەگۆڕا، چونکە دوو مانگ جارێک دەرمانی بۆ بەکارهێناوە و نرخەکەی لەنێوان ۱۹۰ بۆ ۲٤۰ هەزار دینار بووە، بەمەش سێ ساڵ و چوار مانگ دەرمانیان بەکارهێناوە بۆ کوڕەکەیان.

کوڕەکەی سورەیا تاوەکو ئێستاش تێکەڵ بوونی لەگەڵ منداڵی دیکەدا زۆر کەمە و نیشانەکانی ئۆتیزمی تێدایە، بەڵام خوشکەکەی لەماڵەوە هەندێکجار یاری لەگەڵ دەکات، چونکە خۆی داوای دەکات و دەڵێت، “یاریم لەگەڵ بکەن”.

تێبینی/ ناوی دایکانی ئەم ڕاپۆرتەی شارەزوور نیوز خوازراوە لەسەر داواکاری خۆیان.

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

هەلی کار بۆ گەنجانی شارەزوور لە ڕێستۆانتێک لە سیتەک

دواتر

هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

6 + 4 =

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,794)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,855)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,198)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,139)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,019)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,872)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,473)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,858)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,658)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,591)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©