کارەبای شارەزوور دەبێتە ٢٤ کاتژمێری و دەچێتە نێو پڕۆژەی ڕووناکیەوە.
بە پێی زانیارییەکان شارەزوورنیوز لە ڕێکەوتی 6/1 کارەبای سەنتەری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن وگوندەکانی سەر بە ناحیەکە دەبێتە کارەبایی ٢٤ کاتژمێری و دەچێتە نێو پڕۆژەی ڕووناکیەوە
بۆیە بەشی فرۆشتنی ووزەی کارەبایی شارەزوور ئاگاداری هاولاتیان دەکات کە هەفتەی داهاتوو دواهەفتەیە بۆ بەڕێوبردنی هاوبەشی نوێ ، پچرانی هەمیشیەیی ، ناوگۆڕین ، گۆڕینی پێوەر .
هەر هاوڵاتیەک ئەو جۆرە مامەڵانەی هەیە، پێویستە لە زوترین کاتدا سەردان بکەن، دواتر فرۆشتنی ووزەڕادەگیریت هیج کەسیێکی نوێ وەرناگیرێت.