Skip to content
شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز شارەزوور نیوز

یەکەمین دەزگای میدیای ئەلیکترۆنی لە قەزای شارەزوور

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان
Close

Search

  • https://www.facebook.com/Sharazurnews.net/
  • https://twitter.com/
  • https://t.me/sharazur_news
  • https://www.instagram.com/sharazurnews
  • https://www.youtube.com/@SharazurNews
فۆڵۆمان بکە
وتار

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

3 حەفتە پێش ئێستا
0

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ​بابەت: داواکاری بۆ گونجاندنی هۆشیاریی مەترسییەکانی جگەرەکێشان لە مەنهەجی قۆناغی سەرەتاییدا 📝 احمد محمد صۆفی ‌‌ ​ڕێز و سڵاو… ​لەگەڵ ئاڕاستەکردنی ڕێز و پێزانینی بێپایانمان بۆ ئەو هەنگاوە نایاب و کارە بەپێزانانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ خزمەتکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی پەروەردە لە هەرێمەکەماندا ئەنجامتان داوە وەک خەمخۆرێک بۆ داهاتووی نەوەکانمان ئەم نامەیەتان ئاڕاستە دەکەم بۆ خستنەڕووی دیاردەیەکی زەق کە ڕووبەڕووی خێزان و کۆمەڵگەکەمان بووەتەوە. ​لە ئێستادا بەداخەوە دەبینین ڕێژەیەکی بەرچاو لە منداڵان و قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی تووشی دیاردەی زیانبەخشی جگەرەکێشان بوون. ئەمەش هۆشدارییەکی مەترسیدارە، چونکە منداڵ لەو تەمەنەدا خێرا کاریگەریی ژینگەی دەوروبەری وەردەگرێت و تووشی ئاڵوودەبوون دەبێت. ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە لە مەنهەجی خوێندنی قۆناغی ناوەندیدا بابەتی تایبەت بە زیانەکانی جگەرەکێشان لە وانەی زانست و زیندەوەرزانیدا بوونی هەیە، بەڵام کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە کاتێک منداڵ لە قۆناغی سەرەتاییەوە فێری ئەم دیاردەیە بوو، لە قۆناغی ناوەندیدا وازھێنان و تەرککردنی زۆر قورس دەبێت، چونکە ڕەفتارەکە بووەتە ئاڵوودەبوون و بەشێک لە نەریتی ڕۆژانەی. ​پەروەردەکردن و هۆشیارکردنەوە پێویستە بەر لە دەستپێکردن و ڕوودانی ئاڵوودەبوون بێت، نەک دوای ئەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، بە پشتبەستن بە پەرۆشیتان بۆ چاکسازیی بەردەوام، داواکارین لە بەڕێزتان و لێژنە پسپۆڕەکانی دانانی مەنهەج: ​هێنانەخوارەوەی بابەتەکە بۆ قۆناغی سەرەتایی: بابەتی تایبەت بە زیانە تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی جگەرەکێشان بە زمانێکی سادە، وێنەی ڕوونکەرەوە و چیرۆکی ئامۆژگاریبەخش بخرێتە ناو مەنهەجی قۆناغی سەرەتایی (پۆلەکانی ٤ تا ٦ی بنەڕەتی). ​کەمپینی هۆشیاری لە قوتابخانەکاندا و ئەنجامدانی چالاکی و سێمیناری هۆشیاری لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی. ​بەدیهێنانی نەوەیەکی تەندروست و هۆشیار لە تەمەنی بچووکەوە دەست پێدەکات. بەو هیوایەی ئەم داواکارییەش بچێتە خانەی کارە خەمخۆرانەکانی بەڕێزتانەوە و هەنگاوی کرداریی بۆ بنرێت. لەگەڵ ڕێزی بێپایانمان…

Author

Follow Me
بابەتەکانی تر
پێشتر

بۆچی بەنزینی نۆرماڵی حکومی لە قەزای شارەزوور نییە؟

دواتر

ئەندازیارێکی قەزای شارەزوور، بە بەڕێوەبەری( بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ) بە وەکالەت دەست نیشان کرا

لێدوان بنوسە!.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 3 = 3

ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

سۆشیال میدیاکانی شارەزوورنیوز

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram

زۆرترین بینراو

  • ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا (14,793)
  • وێنەی ئەو مێردمنداڵەی بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەک گیانی لەدەستدا (8,855)
  • هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور (6,198)
  • لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا. (6,139)
  • ئایا شەرمنی چییە ؟ (5,018)
  • گەنجەکە تاقانەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە (4,872)
  • هەلی کار بۆ شۆفێری لە قەزای شارەزوور (4,473)
  • هەلی کار بۆ مامۆستای ” کوردی ، عەرەبی ، کۆمەڵایەتی “. (3,858)
  • کارمەند بۆ دوکانی شیرینی (3,658)
  • لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟ (3,591)

هاوپۆلەکان

  • ھەواڵ
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هەمەڕەنگ
  • وەرزش
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • هەلی کار
  • ئاگاداریەکان
  • زانیاری
    • ڕانانی کتێب
    • پرسە
    • ونبوون و دۆزراوەکان

هاوپۆلەکان


  • ئاگاداریەکان
  • پرسە
  • تەکنەلۆژیا
  • تەندروستی
  • زانیاری
  • ڕاپۆرت
  • ڕانانی کتێب
  • هەلی کار
  • هەمەڕەنگ
  • ھەواڵ
  • وتار
  • وەرزش

ئەرشیفەکان


  • ئاڕ ئێس ئێس
  • ئەرشیف
  • پەیوەندی
  • سیاسەتی تایبەتێتی

ئێمە


ئاسان: بۆ کاری ڕیکلام

  • Facebook
  • Instagram
  • YouTube
  • TikTok
  • Telegram
  • RSS

دەربارە


2017

شارەزوور نیوز یەکەمەین دەزگای میدیایە لە قەزای شارەزوو، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاری تێدا دەکرێت و هیچ بڕە پارەیەک یان هیچ لایەنێک نیە لە پشتەوە و ئامانجمان تەنها خزمەتکرنە بە خەڵکی قەزای شارەزوور.

چوونە ژوورەوە
Sharazur News && Made by Sasha ©