ئەندازیارێکی قەزای شارەزوور، بە بەڕێوەبەری( بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ) بە وەکالەت دەست نیشان کرا
ئەندازیار( هەندرێن کاوە عبدالقادر ) دانیشتووی قەزای شارەزوور و ئەندازیار لە( فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن ) وەك بەڕێوەبەری( بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی ) بە وەکالەت دەست نیشان کرا . بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ / وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارە، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کاروباری فەرمانگەکانی ئاوی سنوری پارێزگای سلێمانی جێ بەجێ دەکات، کە 35 فەرمانگە لە خۆ دەگرێت کەلە قەزا و ناحیەکان پێك دێن . ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی گۆڕانکاریی پۆستە ئیدارییەکانی سنوری سلێمانی دەکرێت، کە بەبڕیاری( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان جێ بەجێ دەکرێت .