داوای چۆڵکردنی بینای کۆنی شارەوانی دەکرێت بۆ تەرخانکردنی بۆ سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم
سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور داوای چۆڵکردنی بینای کۆنی شارەوانی دەکات بۆ تەرخانکردنی بۆ سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم
بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور کراوە، سەرۆکی شارەوانی شارەزووری لەسەرە، داوا دەکرێت بینای کۆنی شارەوانی بۆ مەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوورەکە و بە تایبەت منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم و خێزانەکانیان تەرخان بکرێت.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە که لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سنووری قەزای شارەزوور، داوا کراوە بینایەک بۆ سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم دابین بکرێت،
شارەوانی شارەزوور لە پێشنیارەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمهتكردنی زیاتری منداڵانی ئۆتیزم، باشترە بینای کۆنی شارەوانی بە شێکی زۆری بۆ چۆڵ بکرێت و تەمویلی تۆماری خانووبەرە و بیناکەی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی وەک سەنتەر بەکاربهێنرێتەوە.
